English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داواکاریی قەتەر بۆ ئەندام‌بوون له ناتۆ رەت کراوه
2018-06-06 [04:14 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەمڕۆ رێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور(ناتۆ)، داوای وڵاتی قەتەری بۆ ئەندام بوون لەم رێکخراوه رەت کردەوه.

 

وەزیری بەرگریی قەتەر، دوێنێ گوتبووی، وڵاتەکەی پێیخۆشه ببێته ئئەندامی ناتۆ، بەڵام بەرپرسێکی ناتۆ به فرانس‌پرێس‌ی راگەیاند، بەپێی ماددەی ١٠ی پەیمانی ناتۆ، تەنیا وڵاتانی ئەوروپا لەگەڵ ئەمەریکا و کەنەدا دەتوانن ئەندامی ئەم رێکخراوه ستراتیژییه بن.

 

ئەم بەرپرسه ئەوەشی نەشاردەوه که قەتەر هاوپەیمانێکی بەبایەخی ناتۆیه.

 

"خالد ئەلعەتییه" وەزیری بەرگریی قەتەر، له ساڵرۆژی تێکچوونی پەیوەندییەکانی ئەم وڵاته لەگەڵ سعوودیا، ئیمارات، بەحرەین و میسر، مەیلی ئەندامێتیی قەتەری له ناتۆ دەربڕیبوو.





ئەم هەواڵە 4474جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad