English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید جێگرەوەی زێدانی دیاریکرد 
2018-06-06 [04:20 AM]

ZNA- ھەولێر



یانەی ریال مەدرید لەھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ دەست نیشانکردنی راھێنەری داھاتووی یانەکەی ، بۆ ئەوەی جێگەی زەینەدین زێدان بگرێتەوە . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ، یانەی ریال مەدرید لە چەند رۆژی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی مۆر دەکات بۆ ئەوەی لەوەرزی داھاتوو سەرپەرشتی یانەی شاھانە بکات . 


لەھەواڵەکە ھاتووە , بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید ھەنگاوەکانیان خێراتر کردوە بۆ ئەوە بۆند لەگەڵ کۆنتی مۆربکەن , بۆ ئەوەی ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی داھاتوو دەست پێبکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، لەچەند رۆژی داھاتوو کۆنتی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی چێلسی رادەگەینێت و بۆند لەگەڵ یانەی ریال مەدرید مۆردەکات. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 13996جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad