English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دووەم دانیشتنی دادگاییکردنی هارڤی واینستین بەڕێوەچوو
2018-06-05 [07:35 AM]

 ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ سێشەممە لە نیۆیۆرک لە ئەمریکا، بۆ جاری دووەم دانیشتنی دادگا لەبارەی تۆمەتبارکردنی هارڤی واینستین، بەرهەمهێنەری سینەمایی بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژمارەیەک ئافرەت، بەڕێوەچوو.

 

لەم دانیشتنەدا دوو کەیس خرانەڕوو، کەو واینستین دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر دوو ئافرەت، یەکێکیان لە ژوورەکەیدا لە هوتێل و ئەوەی دیکەیان لە نێو نووسینگەی تایبەتی خۆیدا.

 

واینستین، بەرگری لەخۆیکرد و تاوانی دەستدرێژی سێکسی رەتکردەوە، لە هەمانکاتدا پارێزەرەکەی، بنیامین برافمان، ئەو تاوانانەی ئارستەی ئەو بەرهەمهێنەر کرابوون، رەتکردەوە.

 

پێشتر ئەو ئەکتەرە بە تۆمەتی دەستدرێژی و گێچەڵی سێکسی لەلایەن جەند خانمێکەوە تۆمەتبارکرا، دواتر خۆی رادەستی پۆلیس کرد و لەبەرامبەر یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، بە کەفالەت ئازادکرا.

 





ئەم هەواڵە 5014جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad