English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کیم و ترامپ له هوتێلێکی گرانبەها کۆدەبنەوه
2018-06-06 [04:36 AM]

ZNA- هەولێر


 

کۆشکی سپی پشت‌ڕاستی کردەوه، "کیم جونگ ئون" سەرۆکی کۆریای باکوور و "دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمەریکا، له هوتێلێکی گرانبەهای دورگەری "سێنتۆزا" له سێنگاپوور کۆدەبنەوه.

 

بڕیاره ئەم دیداره مێژووییه له ١٢ی ئەم مانگه بەڕێوەبچێت، بەڵام وردەکارییەکانی تاکو ئێستاش ئاشکرا نەکراوه.

 

ئەمه یەکەم دیداری نێوان سەرۆکێکی کۆریای باکوور و سەرۆکێکی ئەمەریکایه.

 

دوێنێ ترامپ گوتی، ئامادەکارییەکان بۆ ئەم دیداره بەباشی بەڕێوەدەچن. هەروەها گوتی، "خەریکه پەیوەندییەک دروست دەبێت و گفتوگۆی زۆریش خەریکه لەمبارەیەوه ئەنجام دەدرێت."

 

"سارا سەندێرز" گوتەبێژی کۆشکی سپی له پایەمێکی تویتەردا پشت‌ڕاستی کردەوه که کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکانی ئەمەریکا و کۆریای باکوور له هوتێلی پێنج ئەستێرەی "کاپلا" ئەنجام دەدرێت.

 

 دورگەری سێنتۆزا، ٥٠٠هیکتار رووبەریەتی و هاوینەهەوار و بەندەری تایبەتی گرانبەهای هەیه.

 

BBC





ئەم هەواڵە 2296جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad