English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەم رۆژی جەژن دیاری کرا
2018-06-06 [11:49 AM]

ZNA- ھەولێر


سه‌نته‌رى نێوده‌وڵه‌تى فه‌له‌كى، چوارشه‌ممه‌ (6ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018) رايگه‌ياند، له‌ زۆربه‌ى وڵاتانى جيهانى ئيسلامى، يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژى هه‌ينى (15ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018).

سه‌نته‌ره‌كه‌ روونيشيكرده‌وه‌، ئێواره‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ (14ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018)، به‌ چاو، مانگى يه‌كشه‌وه‌ى مانگى شه‌وال (شه‌شه‌ڵان) له‌ زۆربه‌ى وڵاته‌ ئيسلامييه‌كان ده‌بينرێت. هه‌ر بۆيه‌ رۆژى هه‌ينى (15ى حوزه‌يران) ده‌بێته‌ يه‌كه‌م رۆژى مانگى شه‌شه‌ڵان و يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى مانگى ره‌مه‌زان.

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، له‌ به‌شێكى وڵاتانى ئيسلامى ئه‌سته‌م ده‌بێت مانگى يه‌ك شه‌وه‌ به‌ چاو ببينرێت.

رۆژنامه‌ى (عاجل)ى ىسعوودى له‌ زارى شاره‌زاى فه‌له‌كى (عه‌بدولعه‌زيز حصينى) گواسته‌وه‌، كه‌ "به‌ دڵنياييه‌وه‌ مانگى ره‌مه‌زان ئه‌مساڵ ته‌نيا (29) رۆژ ده‌بێت و (15ى حوزه‌يران) يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنه‌".

ئه‌و شاره‌زايه‌ ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، به‌ مه‌رجێك ئاسمان بێ هه‌ور بێت، ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه‌ (14ى حوزه‌يران) مانگ ده‌بينرێت.





ئەم هەواڵە 30724جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad