English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاتی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دیاریکرا
2018-06-06 [11:56 AM]

ZNA- ھەولێر


بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە دوای جەژنی ڕەمەزان،دەست دەکرێت بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران.

 

نەوزاد ئەدهەم،بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی  ڕایگەیاند: "لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە ئاگادارکراوینەتەوە کە دوای جەژنی ڕەمەزان دەرگای سایلۆکان بە ڕووی جووتیاراندا دەکرێنەوەو بەرهەی گەنمیان لێوەدەگیردرێت".

 

گوتیشی: "بۆ ئەمساڵ سایلۆی هەولێر 100 هەزار تۆن و سنووری سلێمانی 115 هەزار تۆن و دهۆک 38 هەزا تۆن و مەخموور 128 هەزار تۆن وەردەگرێت".

 

سه‌باره‌ت به‌ نرخی وەرگرتن،نەوزد ئەدهەم ئاشکرای کرد یەک تۆن گەنمی پلەیەک بە 560 هەزار دینار و پلە دوو بە 480 هەزار دینارو پلە سێ بە 420 هەزار دینار وەردەگیردرێت.

ڕونیشیکردەوە بەهۆی ئـەوەی پاڵپشتی جووتیاران کەمبوەتەوە بۆیە ئەمساڵیش بەرهەمی جۆی جووتیاران وەرناگیرێت.





ئەم هەواڵە 4417جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad