English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ هه‌ولێر په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی‌ شۆفێران ده‌كات
2018-06-07 [06:39 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ هه‌ولێر په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی‌ شۆفێران ده‌كات و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌، ڕێگه‌ی‌ بنه‌سڵاوه‌ی نوی به‌ته‌واوی داده‌خرێت.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆیدا له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر ڕایگه‌یاندوه‌، "سه‌رجه‌م شۆفێران و هاوڵاتیانی هه‌ولێر ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا له‌مڕۆوه‌ به‌هۆی گه‌یشتنی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری خێرا بۆ سه‌ر ڕێگه‌ی بنه‌سڵاوه‌ی نوێ ئه‌م ڕێگه‌یه‌ به‌ته‌واوی داده‌خرێت".
 

هاتوچۆ ئاشكرایكردوه‌، "هاوڵاتیان وه‌كو ڕێگه‌ی به‌دیل، ده‌توانن ڕێگه‌ی كۆنی بنه‌سڵاوه‌ به‌كاربێنن و دواتریش بێنه‌وه‌ سه‌ر ترافیك لایتی باداوه‌و بچنه‌وه‌ بۆلای مزگه‌وتی سه‌عید نورسی و بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌رشه‌قامه‌ تازه‌كه‌ی بنه‌سڵاوه‌.
 

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی‌ ڕونكردۆته‌وه‌، "له‌هه‌مانكاتدا چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌ن كه‌ به‌ناو كۆڵانه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی‌ ده‌كه‌ونه‌ ئه‌مدیوو ئه‌و دیوی شه‌قامه‌كه‌ وه‌كو ڕێگه‌ی‌ به‌دیل به‌كاربهێنن".





ئەم هەواڵە 12901جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad