English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌باره‌ی ڕۆناڵدۆ..ڕۆژنامەی ماركا هه‌مووشتێكی ئاشكراكرد
2018-06-07 [07:43 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای کۆبوونەوەیەکی خۆرخی مێندێز، بریکاری کارەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لەگەڵ (خۆزێ سانچێز) بەڕێوەبەری گشتی یانەی ریاڵ مەدرید، یانەی شاھانە بڕیاری خۆی لەسەر داواکارییەکانی یاریزانە پورتوگالییەکە ئاشکرا کرد.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاندوە کە کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید داواکارییەکانی ڕۆنالدۆیان ڕەت کردوەتەوە، بەمەش یاریزانەکە ھیچ گرێبەستێکی تازە واژۆ ناکات و خۆی بۆ جێھێشتنی ڕیاڵ مەدرید ئامادە دەکات، بەگوێرەی ھەواڵەکە ڕۆناڵدۆ بەدوای پارەی زۆر ناگەڕێت، بەڵام ھەست دەکات کە فلۆرۆنتینۆ پێرێز سەرۆکی ڕیال مەدرید زۆر لە بەڵێنەکانی بەرانبەر بەو جێبەجێ نەکردوە، ھەروەھا ڕۆناڵدۆ دوای ڕۆیشتنی زێدان ھەست دەکات، زۆر لە کەس نزیکەکانی لە یانەکە لەدەستداوە، بەتایبەتی دوای ڕۆیشتنی پیپی و کۆنتڕاو و جێمس ڕۆدریگێز بۆ یانەکانی دیکەی ئەوروپا.

لەکۆتایی ڕاپۆرتەکەدا ھاتوە کە ئەگەر رۆناڵدۆ بڕوات ئەوە زیاتر لە خولەکانی ئیتالی و فەرەنسی و ئینگلیزی نزیک دەبێتەوە.

ئاشکرایە کە ڕۆناڵدۆ دوای بردنەوەی ڕیال لە لیڤەرپول لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا ڕایگەیاندبوو، کە ئاسوودە نییە و لە ماوەی داھاتووشدا ھەواڵێکی گرنگ لەسەر داھاتووی ڕادەگەیەنێت.


یاریگا





ئەم هەواڵە 10864جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad