English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بزانه‌ ڕۆناڵدۆ لە کۆبونەوەكه‌دا چی به‌ سەرۆکی ووڵاتەکەیان ده‌ڵێت؟
2018-06-07 [08:53 AM]

ZNA- ھەولێر


پێش گەشتکردن بۆ ووڵاتی رووسیا، لە لایەن سەرۆکی وڵاتی پرتۆگال پێشوازی لە سەرجەم یاریزانانی ئەو ھەڵبژاردەیە کرا. 

لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ سەرۆکی پورتوگالدا ڕۆناڵدۆ گوتی: دەزانین ئێمە پاڵێوراو نین بۆ بردنەوەی جامی جیھانی، بەڵام لە تۆپی پێدا ھیچ شتێک مەحاڵ نییە، ئەرکەکەی ئێمە زۆر قورسە، بۆیە پێویستە یاری بە یاری بیر بکەینەوە.

ڕۆناڵدۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتیشی لەگەڵ ئەو کۆمەڵە یاریزانە دەتوانین خەون ببینین، ئێمە ھەتا کۆتایی دەجەنگین و ئەوەی لە یۆرۆی ٢٠١٦ کردمان لەم مۆندیالەدا دووبارەی دەکەینەوە، ھەموو ھەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ، با بزانین چی روودەدات.

لە کۆتاییدا دۆن گووتی: من تەواوی تواناکانم لەم مۆندیالە دەخەمە گەڕ تا باشترین ئاست پێشکەش بکەین، ھەروەھا شەرەفێکی گەورەیە بۆمن نوێنەری ووڵاتەکەم دەبم ھیوادارم لەئاست ئەو نوێنەرایەتیەدا بم. 
 





ئەم هەواڵە 1855جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad