English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری نۆێ..به‌هووی هه‌ڕه‌شه‌ مێسی پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه‌
2018-06-07 [10:57 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەنجام نەدانی یاریە دۆستانەکەی نێوان ھەڵبژاردەی ئیسڕائیل و ئەرژەنتین بۆتە جێگای سەرنجی خەڵک و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا.


 لیۆنێا مێسی ئەستێرەی ئەرژەنتینی و یانەی بارسا، ھۆکاری سەرەکی بوو کە داوای ڕەتکردنەوەی یارییەکەی کرد و داواکەشی جێبەجێکرا.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دپپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە بەھۆی ئەو ھەموو ھەڕەشانەی ڕووبەڕووی لیۆ مێسی بووەوە،  ئەوەش وێرای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل ھەموو ھەوڵی خۆی سەرف کرد بۆ ئەوەی سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەرژەنتینی ڕازی بکات، تا رۆژی شەممە یارییەکە ئەنجام بدرێت.

لەلایەکی ترەوە بەپێی بەیاننامەیەکی بالوێزخانەی ئیسڕائیلی لە ئەرژەنتین، ئەوکاتەی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە شاری بارسێلۆنا مەشقی کردووە، ھەندێک لە فەلەستینییەکان ھەڕەشەیان لێکردووەو درێسی مێسیان بەرزکردووەتەوە کە بە خوێن تەڕکراوە، ھەربۆیە بەنیازن لای فیفا سکاڵا لەسەر یەکێتی تۆپی پێی فەلەستین تۆمار بکەن.


بڕیار وابوو رۆژی شەممەی ڕابردوو ھەردوو ھەڵبژاردە یاریێکی دۆستانە ئەنجام بدەن بەڵام یاریەکە ئەنجام نەدرا، ھەروەھا دوای ئەو بڕیارەش بەرپرسانی تۆپی پێی فەلەستینی سوپاسی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین و مێسییان کرد. 





ئەم هەواڵە 1438جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad