English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسلێمانی لیژنەی ھاوبەشی تەندروستی پێك دێت
2018-06-07 [11:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچونی نرخ و کوالیتی دەرمان لە شاری سلێمانی راگەیەندراو قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت ھەر دەرمانخانەو نۆرینگەیەک پابەندی مەرج و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم نەبێت، رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ رێکخستنی نرخ و رێگریکردن لە دەرمانی کوالیتی نزم و زیانبەخش "لیژنەی ھاوبەشی تەندروستی" لە شاری سلێمانی راگەیندراو ئەرکی لیژنەکە بەدواداچون دەبێت بۆ کوالیتی و رێکخستنی نرخی دەرمان.

لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیشدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، ئەرکی سەرەکی لیژنەکە لەپاڵ بەدواداچون بۆ کوالێتی دەرمان رێگریکردن دەبێت لە زیادکردنی نرخ و نەھێشتنی ئەو جیاوازیەی کە لە نرخی دەرماندا لە دەرمانخانەو نۆرینەگەکاندا بەدی دەکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ھەفتەی داھاتووەوە لیژنەکە دەستبەکار دەبێت و سەردانی ھەموو دەرمانخانەو نۆرینگەکان دەکات و بەووردی بەدواداچون دەکات بۆ کوالێتی و نرخی دەرمان و ھەر شوێنێک پابەند نەبێت رووبەڕووی سزایی یاسایی دەبێتەوە.

ئاوات محەمەد وتیشی، سەرەتا لیژنەکە بە ئاگادارکردنەوە و دواتر سزای دارایی دەست پێدەکەن و ئەگەر دەرمانخانەو نۆرینگەکان پابەند نەبوون شوێنەکانیان دادەخرێت و دواین ھەنگاویش رووبەڕوو کردنەوەی ئەو شوێنانە دەبێت بە دادگا کە پابەند نابن.

هه‌ر کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکەدا د.سەباح ھەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەکە لە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا پێکھاتووە و ھەموو دەسەڵاتێکیان دەبێت بۆ رێکخستنی نرخ و رێگریکردن لەدەرمانی کوالیتی خراپ .

 

 





ئەم هەواڵە 2617جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad