English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ولێر... کەمدەرامەتان و ئاوارەی کەرکووک هاوکارییان پێشکەش دەکرێت
2018-06-07 [11:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سوری کوێتی، لە پرۆژەیەکدا هاوکاری پێشکەش بە ٨٠٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەت و ئاوارەکانی پارێزگای کەرکووک دەکەن کە ئێستا لە شاری هەولێردا نیشتەجێن.

 

ئەمڕۆ رێکەوتی ٧/٦/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری مانگی سوری کوێتی پرۆژەیەکی خێرخوازیی لە یاریگای شەهید فەرانسۆ هەریری بەڕێوەبرد. لە پرۆژەکەدا پارسێلی خۆراک  و پێداویستی پاکوخاوێنی پێشکەش بە هەژاران و کەمدەرامەتان و ئاوارەکانی کەرکووک کرا و بەگشتی لە قۆناغی یەکەمی پرۆژەکەدا ٨٠٠ خێزان سودمەند بوون.

 

بەپێی لێدوانی بەرپرسی بەشی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەم پرۆژەیە هەتاکوو رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و لەسەرجەمی پرۆژەکەدا ٢٥٠٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامت و ئاوارەی کەرکووک سودمەند دەبن.





ئەم هەواڵە 2746جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad