English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەکانى شەربەتى کاڵەک بۆ تەندروستیت بزانە
2018-06-07 [11:35 AM]

هەولێر _ ZNA


هەرچەندە خواردنەوەى ئاو میوە و شەربەت کە لە میوەکانەوە دروست دەکرێن لەهاوێندا گەلێک چێژبەخشن بەڵام ئەگەر بە وریاییەوە نەخورێنەوە ئەوا کۆمەڵێک گرفت بۆ تەندروستى دروست دەکەن.

کاڵەک و هاوشێوەکانى کاتێک شەربەتیان لێدروست دەکرێت ئەگەر هیچ مادەیەکى تریان بۆ شیرینکردن تێنەکریت ئەوا هەمان سیفەتەکانى کاڵەکى فرێشى هەیە و دەتوانرێت سوودى لێوەربگیرێت و لە ماڵەوە شەربەتى کاڵەک دروست بکرێت بێ کێشەیە چونکە مادەى پارێزەر و شەکرى تێناکرێت.

بەڵام لەکاتى دروستکردنى شەربەتى کاڵەک لە کافتریا و کۆکاگانى بەرهەمهێنانیدا دەکرێت مەرجەکانى تەندروستى ڕەچاو نەکرێت وەک نەشۆردنەوەى تویکڵى کاڵەک و و بەکارهێنانى کاڵەکى نەگونجاو یان کۆن و ئەوانەى تامیان نەماوە و بەهاى خۆراکى لە دەستداوە.

لە هەمووى مەترسیدارتر بەکارهێنانى هەندێک تامى کیمیاوى و و بڕێکى زۆر شەکرە کە لە زۆربەى ئەو کەسانەدا دەیخۆنەوە گرفتى زیادبوونى کێش و قەڵەوى لێدەکەویتەوە و ڕێژەى شەکر لە هەرپەرداخ لە شەربەتە جیاوازەکان پێداویستى شەکرى جەستە بە دوو هێندە دابین دەکات بەو واتایەى ئەگەر نیو پەرداخ شەربەت بخۆیتەوە ئەوا ئەو رۆژە هەر شتێکى شیرین بخۆیت دەبێتە هۆى ئەوەى بەرەو زیادبوونى کێش و گرفتەکانى تر هەنگاو بنێیت.

خواردنى شەربەت بە هەموو ئەو جۆرەکانیەوە بۆ ئەو کەسانەى گرفتى بەرزى شەکرەیان هەیە نەگونجاوە و دەتوانن ئەو میوانە بخۆن کە رێژەى شەکر تیایاندا نزمە.





ئەم هەواڵە 5137جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad