English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەوروپیەكان لێكۆڵینەوە لە بەڵگەنامە نھێنیە ئەتۆمیەكانی ئێران دەكەن
2018-06-07 [01:11 AM]

ZNA - هەولێر


ئەوروپیەكان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە لێكۆلینەوە لە بەڵگەنامەكانی پێوەندیدار بە بەردەوامیی چالاكیە ئەتۆمیەكانی ئێران رێككەوتن.

رۆژنامەی ئیسرائیلی ھائارتز ئاشكرای كردووە كە نەتانیاھۆ لە درێژەی سەردانەكەی بۆ ئەوروپا، بۆ لێكۆڵینەوە لە ئەو ھەزاران بەلگەنامەیەی پێوەندییان بە چالاكیە ئەتۆمیەكانی ئێرانەوە هەیە، لەگەڵ سەركردەكانی ئەو وڵاتانە رێككەوتووە.

نەتانیاھۆ بەر لە دەستپێكردنی گەشتەكەیدا بە میدیاکانی راگەیاند كە ئەو بەلگەنامە نھێنیانەی لە رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران دەستیان كەوتووە دەخەنە بەرچاوی سەركردەكانی ئەوروپا.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كردووە كە ھەرسێ بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا لەسەر ئەوە رێككەوتون داوا لە ئاژانسی نێودەولەتی وزەی ئەتۆمی بكەن لە بەڵگەنامەكان بکۆڵێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 1159جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad