English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌فغانستان...ناتۆ ده‌ستخۆشی له‌ ئاگربەسته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ تالیبان كرد  
2018-06-07 [02:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئه‌مینداری گشتی ناتۆ "یه‌نس ستۆلتنبێرگ" ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رۆكی ئه‌فغانستان ئه‌شره‌ف عه‌بدولغه‌نی كرد كه‌ به‌بێ مه‌رج ئاگربه‌ستی له‌گه‌ڵ تالیبان راگه‌یاندوه‌، داوای له‌ بزوتنه‌وه‌ی تالیبانیش كرد واز له‌ چه‌ك بهێنێت و له‌پێناو رێككه‌وتنێكی ئاشتی دانوستان بكات.

ستۆلتنبێرگ وتیشی، راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست جدیه‌تی سه‌رۆكی ئه‌فغانسان و حكومه‌ته‌كه‌ی نیشان ده‌دات و داوای له‌ تالیبان كرد بێنه‌ ناو ئاگربه‌سته‌كه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بزوتنه‌وه‌ی تالیبان له‌ گۆڕه‌پانی جه‌نگ چاوه‌ڕێ ناكات، تاكه‌ چاره‌سه‌ری به‌رده‌می دانیشتنه‌ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ.

ئەشرەف عەبدولغەنی ئاگربەستی لەگەڵ تاڵیباندا تاوەکو 20 ی مانگی حەوت ڕاگەیاند.

لە تویتێکدا سەرۆکی ئەفغانستان ده‌ڵێـت،" ئەم ئاگربەستە هەلێکە بۆ تاڵیبان تاوەکو واز لە هەڵمەتە توندوتیژییەکانی بهێنێت کە هیچ سوودێکیان نییە و تەنها زیاتر بەسەریاندا دەشکێتەوە."

وتیشی، " بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست هێزی حکومەتی ئەفغانستان و خواستی گەلەکەیمان کۆکردۆتەوە کە بۆ ململانێکانی ئەفغانستان ئارەزووی چارەسەرێکی ئاشتیانە دەکەن."

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 1159جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad