English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە گۆڕینی ئەندامانی کۆسیۆنی هەڵبژاردنەکان رازییە
2018-06-07 [04:37 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاویکردەوە، رەزامەندی لەسەر گۆڕینی ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەربڕی.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیێندراوێکدا، رەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی یاسای هەموارکراوی هەڵبژاردنەکان دەربڕی و جەختیشیکردەوە، یەکشەممەی داهاتوو ناوی دادوەرەکان بۆ شوێنگرتنەوەی ئەنجوومەنی کۆمسیاران رادەگەیەنێت و لێژنەیەکیش دەنێرێتە باڵەخانەی کۆمسیۆن. ئاماژەی بەوەشدا، هیچ کەسێک بۆی نییە کاریگەری لەسەر دادوەران دروست بکات.

دوێنێ چوارشەممە بە ئامادەبوونی١٧٣ پەرلەمانتار دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنی٢٠١٣ بەڕێوەچوو، بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانیش بڕیاردرا هەموو دەنگەکانی سەرجەم وێستگەکانی عێراق بە دەست بژمێردێنەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 5020جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad