English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیمارات: ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق گورزێک بوو بۆسەر ئێران
2018-06-07 [04:38 AM]

ZNA - هەولێر


وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات رایگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە عێراق، گورزێک بوو بۆ ئێران.

ئەنوەر قەرقاش، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات رایگەیاند، زۆربەی لێدوانەکانی بەرپرسانی عێراق دژ بە هەژموونی ئێرانە لە وڵاتەکەیان، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی عێراقییەکان دەیانەوێت ناسنامەی عێراقی بوون بگەڕێننەوە و لە دابەشبوونی تائیفی دەربازیان ببێت. گوتیشی، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گورزێک بوو لە ئێران درا و دەرخەری کەمبوونەوەی هەژموونی تارانە لەو وڵاتە.

هاوپەیمانی سائیروون، بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، کە بەیەکێک لە نەیارانی تاران دادەندرێت توانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق،  زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بهێنێت.





ئەم هەواڵە 1642جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad