English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگه‌یاندراوێك له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌
2018-06-07 [08:08 AM]

ZNA-هەولێر


دواین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ جۆرێك كه‌وته‌وه‌، كه‌ هه‌موومان كه‌م تا زۆر له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌نجامه‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كانیدا نیگه‌ران بووین، به‌ڵام ده‌ربڕینی نیگه‌رانی و تانه‌دان له‌ ئه‌نجامه‌كان، ڕێی و شوێنی یاسایی خۆی هه‌یه‌ و پێویسته‌ له‌به‌ر ڕۆشنایی یاسا كارپێكراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن و داموده‌زگه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن هه‌نگاو بنرێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌نگاوه‌كان ده‌بنه‌ سیاسی و به‌های یاسایی له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن، لێكه‌وته‌كانیشی له‌ ڕه‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كانه‌وه‌، ده‌بنه‌ هه‌وڵی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی سیاسی و درووستكردنی هه‌ڵه‌ و تۆخكردنه‌وه‌ی گومان و گه‌وره‌تركردنی درزی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ده‌رگاكردنه‌وه‌ به‌ڕووی كێشه‌ و گیروگرفتی زیاتر.

ئێمه‌ له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌ پێناو ڕه‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كاندا دراون، به‌ ئاراسته‌ی خراپدا براون، به‌ جۆرێك كه‌ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ به‌ ئامانج و له‌ ڕێی درووستكردنی گومانه‌وه‌، هه‌وڵی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌ تایبه‌ته‌كان ده‌درێت، كه‌ ده‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ناوخۆن، ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ پاڵه‌وانانه‌ وڵاتییان له‌ تیرۆر و تۆقاندن پاراستووه‌ و له‌و پێناوه‌یشدا، خوێنی زۆرییان به‌خشیوه‌، ئه‌مه‌ به‌ بڕیارێكی نا درووست و ناهه‌ق‌ ده‌رهه‌ق به‌و هێزانه‌ و به‌ ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌زانین، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ پرسیاره‌ ئه‌وه‌یه‌، بۆچی له‌ ناو ته‌واوی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقدا، به‌ ته‌نها هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی ناوخۆ و كارمه‌ندانییان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ئامانج كراون؟!

به‌ داخه‌وه‌ هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیی كوردستانیش له‌ پشت ئه‌م هه‌وڵه‌وه‌ن و وه‌ك به‌شێك له‌ جوڵێنه‌ری ئه‌م پرسه‌ ده‌رده‌كه‌ون، بۆیه‌ ئه‌م لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ و هه‌وڵه‌كانییان بۆ ئێمه‌ جێی گومانن و له‌ به‌رانبه‌ر ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ئه‌و قوربانییانه‌ و ئه‌و خوێنه‌ی كه‌ به‌خشیویانه‌، ده‌كه‌ونه‌ به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی مێژوویی و ئه‌خلاقی، چونكه‌ به‌ هه‌موو پێوه‌رێك هه‌وڵدان بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌و هێزانه‌، بێڕێزیكردنه‌ له‌ به‌رانبه‌ر یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین پیرۆزی گه‌له‌كه‌مان، كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی ناوخۆن، چونكه‌ ئه‌و هێزانه‌ هێزی پارێزگاریكردنن له‌ شكۆیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیمان و هێزی پاراستنی ئه‌منییه‌تی هه‌رێمه‌كه‌مانن.

ئێمه‌ له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نین، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و دژی هه‌ر هه‌وڵێكیشین كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بدرێت و به‌ دژایه‌تی ڕاسته‌وخۆی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی ده‌زانین، كه‌ هه‌ڵقوڵاوی ناو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستانن، هه‌موو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه وه‌ك چۆن‌‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك باپه‌ندی یاسا ده‌بین، ئاوایش به‌ هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه‌، به‌ر به هه‌ر پیلانگێڕییه‌ك‌ ده‌گرین، كه‌ دژی هه‌رێمی كوردستان بێت.

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان





ئەم هەواڵە 6856جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad