English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی و بارزانی و خەبات لە پێناو سەربەخویی کوردستاندا
2018-06-07 [09:45 AM]

نووسینی: سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


گەر بێتو سەیری مێژوی خەبات و قوڕبانیدانی نەتەوەکەمان بکەین لە سەر ئاستی کوردستانی گەورە ئەوەمان بو ئاشکرا دەبێت کە نەتەوەی کورد لە پێناو چێکردنی دەوڵەتێکی سەربەخو بو خوی لە ڕوی مادی ،مەعنەوی ،مرویی  قوڕبانیەکی یەکجار زوری داوە بەڵام تاکو ئیستاش نەیتوانیوە ئەم ئامانجە پیروزەی خوی بپێکێت و ببێ بە خاوەنی دەوڵەت و ناسنامەی خوی لە جیهاندا 

 

.

 

شایانی گوتنە مروڤ کە دەوڵەتی نەبو مانای ئەوەیە کە ئەو مروڤە بێ ناسنامەیە بەڵێ مروڤی کورد لە هەمو بەشەکانی کوردستان نەک هەرناسنامەی لێ زەوتکراوە بەڵکو هەوڵی سڕینەوشی دراوە بە تەواوەتی بو ئەوەی کورد بون لە ئەرزی واقیعدا نەهێڵن بە هەر ڕێگایێک بێت وە ئەوە سەدان ساڵە لەم ناوجەیە دا تورک وعەڕەب و فارس خەریکی سڕینەوەی کوردو کەمەنەتەوەو ئایینەکانی دیکەن و بێجگە لە خویان وەک دەوڵەتی سەردەست نایانەوێ غەیری خویان بە سادەترین ماف شاد بێت و لەناوی دەبەن نمونەش یەکجار زورن کە زەرور نیەئاماژەیان پێ بکەین.

 

 

سەدان ساڵە کولتوری ڕەگەز پەرەستی زاڵە بەسەر ئەم دەڤەرەی خوماندا دەڤەری ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست گوڕانکاری بەسەر ئەقڵیەتی سێاسی زورێک لە نوخبە سیاسیە دەستەڵاتدارەکانی دونیا دا هات بەڵام بە داخەوە ئەقڵیەتی سیاسی تورک و عەڕەب و فارس جەقی بەستووە و توزقالێک گوڕانکاری بەسەر بیری سیاسی شوفینییاندا نە هاتووە و بگرە ئیستا سەرەڕای ئەوەی کە جەندین وەرچەرخانی سیاسی لە جیهاندا هاتنە ئاراوە و سیستەمە جیهانیەکانیش گوڕانکاریان بە سەردا هات بەڵام لێرە لە ڕوژهەڵاتی ناڤین وەک ئەوە وایە نەبایان دیبێ نە باران و نەک هەر کاریگەری ئەرێنی نەبووە بەڵکو ڕەگەزپەرەستترن لە ڕابردوو و زیاتر لەجاران بونەتە هەڕەشە بو سەر دوزی ڕەوای نەتەوەیێک کە مافی ڕەوای خویەتی ببێ بە دەوڵەتێکی سەربەخو ئەگەر لەوان زێاتر نەبێت کەمتر نیە .

 

 

لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمەوە بنەماڵەی شکوداری بارزانی تاکو ئەمڕو دەیان شوڕش و ڕاپەڕینیان بەرپاکردووە و لە هەر بەشێکیش لە بەشەکانی کورددستان شوڕشێک یان ڕاپەڕینێێک لە پێناو سەربەخویی و سەرفەڕازی کوردو کوردستاندا بەرپا بوبێت خانەوادەی بارزانی بە هانایان چوون واتە لای ئەم بنەماڵە سەربەرزە ئەوەی کە گرنگ بووە ئەوە بووە کە لە هەر بەشێکی کوردستاندا دەرفەتێک بو کورد ڕەخسابێت بو چێکردنی قەوارەیێکی سیاسی سەربەخو پاڵپشتێکی بەهێز بونە بویان و  قوڕبانیشیان داوە لە سەر ئاستی کوردستانی گەورەدا بە گشتی 

،لای بنەماڵەی بارزانی کوردستان هەرکوردستانە وجیاوازی نیە نێوان باشور ،باکور،ڕوژهەڵات ، ڕوژئاوا 

واتە لەسەر بنەمای کوردایەتی خەبات و تێکوشانیان کردووە تا ئەمڕو  بەردەوامیشن لەپێناو سەرخستنی دوزی ڕەوای نەتەوەکەیان و ڕوبەڕوبونەوەی دوژمنە سەرسەختەکانی کوردستان و نەیارانی ناوخویی کە ویستویانەو دەیانەوێ بەربەست در.وست بکەن لە بەردەم بەرەو پێشڤەچونی دوزی سیاسی نەتەوەیی کورد و ئامانجی سەرەکیشیان لاواز کردن و لەناو بردنی پارتی و  بارزانی بووە  کەواتە هی ئەمڕو نیە پارتی و بارزانی بە ئامانج گیراوە و دەگیرێت بەڵکو سەدەیێکە تیری ژەهراوی دوژمنان و نەیاران بەرەو پارتی و بارزانی ئاراستە کراوە تاکو ئەمڕو چونکە دەزانن کوردایەتی لە وێییە.

 

 

لە کوتایی دا گرنگە بیڵێم  کە پارتی و بارزانی سەد ساڵە تەحەددای ڕێککەوتنامەی سایکس بیکو وهەمو ئەو ڕێکەوتننامانەی کە دژی کورد کراون کردووە بە هوی ئەو غەدرەی کە لە کورد کرا و خاک و نەتەوەی دابەش کرا بە سەر دەوڵەتە ستەمکارو دیکتاتورەکانی ناوچەکەدا و لە قوناغی ئێستاشدا تاکە ڕێبەرو حزبی سیاسی لە کوردستاندا بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بونە کا تەحەددای کومەڵگای نێودەوڵەتیان کردو پڕوسەی ڕیفڕاندومی سەربەخویی کوردستانیان سەرخست و بەرگریشیان لێکرد بویەش لە هەڵبژاردنی ۱۲/٥/۲۰۱۸بو پارلەمانی عیڕاق پارتەکەی بارزانی سەرەڕای گەلەکومەکی نێوخویی و عیڕاق و دەوروبەر بەڵام وەک حزبی بێ ڕکابەر مایەوە لەسەر ئاستی عیڕاق و کوردستاندا وگەلی کوردستان بە شانازیەوە دەنگیان پێدا.





ئەم هەواڵە 1759جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad