English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وڵاتێکی ئەوروپی حەوت مزگەوت لەولاتەکەی دادەخات
2018-06-08 [08:40 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ هەینی سباستیان کۆرتز، راوێژکاری نەمسا رایگەیاند، وڵاتەکەی چەند پێشنوێژێک دەردەکات کە لەدەرەوەی نەمساوە پاڵپشتی وەردەگرن، هەروەها حەوت مزگەوت دادەخات لە پرۆسەی ئامانجکردنی "ئیسلامی سیاسیی".
سباستیان کۆرتز، روونیکردەوە، ئەم جموجوڵە دوای ئەوە دەستیپێکرد کە دەسەڵاتی کاروباری ئایینی لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجامدا پاش بڵاوبوونەوەی وێنەی منداڵێک کە نمایش دەکات و رۆڵی کوژراو دەبینێت لە مزگەوتێک کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی لێدەکرێت، وێنەکە باس لە گرتەیەک دەکات لە شەڕی "گالیبۆلی" یان "هەڵمەتی دەردەنیل" لەکاتی جەنگی جیهانی یەکەم.

کۆرتز، ئەوەشی زیاد کرد : "دەسەلاتی کاروباری ئایینی بریاریدا بە داخستنی حەوت مزگەوت، یەکێکیان سەر بە رێکخراوی "گورگە خۆڵەمێشییەکانە" و ئەو شەشەی دیکە سەر بە عەرەبەکانی ئەوروپان، لە هەمانکاتدا بەدەیان پێشنوێژ دەردەکرێن، چونکە بەرگەکانی تایبەتی پاڵپشتی دەرەوەی "یاسای ئیسلامیان" پێشێل کردووە".
لای خۆشییەوە، هربرت کیکی، وەزیری ناوخۆی نەمسا رایگەیاند، دەسەڵاتی وڵاتی نەمسا ٦٠ پێشنوێژ دەردەکات بەهۆی وەرگرتنی پاڵپشتیی لەلایەن تورکیاوە.





ئەم هەواڵە 5611جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad