ZNA – هەولێر
ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، جێرمی مارین، لە تەمەنی 99 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ئەو ئەکتەرە سینەماییە، دوایین ئەکتەری فیلمی "The Wizard of Oz"ـە تاوەکو ئێستا کە لە ژیاندا مابوو.
ئەو ئەکتەرە لە 24 مانگی ئایاری رابردوو ماڵئاوایی لە ژیان کردووە، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە، هەواڵی کۆچی دوایی لەلایەن خێزانەکەیەوە بڵاوکرایەوە.
مارین، لە ماوەی 70 ساڵ کاری هونەریدا، وەک ئەکتەر بەشداری لە چەندین فیلم و زنجیرەی تەلەڤزیۆنیدا کردووە.
ئەو ئەکتەرە کورتەباڵایە، خاوەنی ئەستێرەیەک بوو لە شۆستەی ناوداران لە هۆلیوود.
ئەم هەواڵە 9355جار خوێندراوەتەوە |