English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک کۆمار دەست لەکار بکێشێتەوە ئەوا گشت پێکهاتەکانی حکومەتی عێراقی لێک هەڵ دەوەشێتەوە
2018-06-08 [12:02 PM]

ZNA - هەولێر


پارێزه‌رێك رایگه‌یاند : لە ماددەی ٦٧ی دەستوری هەمیشەیی عێراقدا هاتووە کە سەرۆک کۆمار سەرۆکی دەوڵەتە و هێمایی یەکێتی نیشتیمانی عێراقە واتە ئەگەر سەرۆک کۆمار دەست لەکار بکێشێتەوە ئەوا گشت پێکهاتەکانی حکومەتی عێراقی لێک هەڵ دەوەشێتەوە .

پارێزه‌ر كارزان هه‌ناره‌یی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: بە داخه‌وە دوای ئەوە لە ساڵانی رابردو وە لە ١٦ ی ئۆکتۆبەر غەدرێکی گەورە لە کورد کراو سەرۆک کۆماریش خەونی شاعیرانەی دەبینی ، هەروەها سەرۆک کۆمار نوێنەرایەتی سەروەری ووڵات دەکات و شەونخونی دەکات بۆ دەستەبەری پابەندبوون بە دەستور واتا سەرۆک کۆمار بەرپرسە لە جیبەجی نەکردنی دەستور و پێشێلکردنی دەستور کە بە داخەوە چەندین ساڵە دەستور پێشێل دەکرێت و مافەکانی کورد دەخورێت هەتا کار گەیشتۆتە ئەوەی قوتی خەلک ببرن و سزای بە کۆمەڵی خەلکی کوردستان بدەن و دەروازەکان دابخەن کە لە هیچ ماددەیەکی دەستوری هەمیشەیی عێراق نەهاتووە  بڵێت نابێت ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت لە هەر پرسێکدا و رای خەلک وەربگیرێت  کە بە داخه‌وە لێرەش سەرۆک کۆمار تەنها کارتۆنێک بوو بۆ کورد و نەیتوانی دەسەڵاتە فیدراڵیەکانی بەکار بهێنێت .

كارزان هه‌ناره‌یی دیاریشیكرد: هەر بە پێی ماددەی یەکی دەستوری هەمیشەیی عێراقی  جێبەجێ کردنی دەستوری عێراق زامنی یەکپارچەیی عێراق دەکات ، بەو پێیەش هەرێمی کوردستان مافی تەواوی هەیە کە ڕیفراندۆم ئەنجام بدات بۆ سەربەخۆیی لەبەرامبەر جێبەجێ نەکردنی دەستوردا .

له‌ كوتاییدا گوتیشی: گرنگە لە داهاتودا ئەگەر کورد بەژداری لە پێکهێنای حکومەتی عیراق بکاتەوە بە هەمان شێوە سەرۆک کۆمار وەربگرێتەوە بەڵام ئەمجارە پێویستە کەسێکی کورد پەروەر و چاونەترس دەست نیشان بکرێت و شارەی دەستوری شارەزابێت و شەونخونی بکات ، جگە لەوەش بە پێی دەستور سەرۆک کۆمار دەتوانێت ٣٠ هەزار پاسەوانی گاردی کۆماری هەبێت کە ئەمەش گرنگیەکی تایبەتی هەیە . 





ئەم هەواڵە 5014جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad