English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی پەرلەمانی ئەرمینیا سوپاسی لاوانی کوردستان دەکات
2018-06-08 [11:27 AM]

ZNA- هەولێر


لاوێکی کوردستانی باشوور کە جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھانە ، بەفەرمی لەلایەن (د. ئارا بابلۆیان) سەرۆکی تازەی پەرلەمانی ئەرمەنستان پێشوازی دەکرێت.
فەلاح حەسەن ئەو گەنجە کوردەی پۆستی جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھانی ھەیە دەڵێت بۆ بەھێزکردنی دۆستایەتی گەلی کورد و گەیاندنی پەیامی دۆستایەتیمان و پشتگیری کردن لە قوتابیانی کورد لەو ووڵاتە جارێکی تر ھاتینەوە یەریڤان ، لەمیانی پۆستە جیھانیەکەم لەھەوڵی زیادکردنی دۆستین بۆ کوردستان ، ھەروەھا ھەوڵی جددیمان لەسەر ئەوەیە ئەگەر چەند کوردێک دەستیان ھەبووبێت لە جینۆسایدی ئەرمەنەکان ئەوا نابێت لەسەر میللەتێکی ٤٠ ملیۆنی ھەژمار بکرێت ،جگەلەمەش کورد لەچەندین شارو شارۆچکەو لادێدا ئەرمەنیەکان پاراستووە،  ئەم لاوە کوردە دەڵێت سەرۆکی تازەی پەرلەمانی ئەرمینیا سوپاسی لاوانی کوردستان دەکات کە بۆ پەرپێدانی پەیوەندیەکان لەگەڵ لاوانی سیاسی ئەرمینیا و پەرلەمان و حکومەتی ئەو ووڵاتە ھەنگاوی باش و دۆستانەیان ناوە، خۆشحاڵ بووە بەسەردانە فەرمیەکەی و ھیوای خواستووە لە نزیکەوە بێتە کوردستان و سەردانی ھەولێری پایتەختی کوردستان بکات.





ئەم هەواڵە 2965جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad