English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بكوژى كچه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ له‌ دهۆك ده‌ستگیر كرا
2018-06-09 [06:41 AM]

ZNA-هەولێر


دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى كوشتنى كچێكى 14ساڵ به‌ره‌گه‌ز ئه‌ڵمانى له‌ میدیاكانى ئه‌ڵمانى و ئه‌وروپى ئه‌مرۆ بكوژه‌كه‌ له‌ شارى دهۆك له‌لایه‌ن هێزه‌ كانى پۆلیس ده‌ستگیر كرا.

لە رۆژانی رابردوو له‌ زۆربه‌ى میدیاكانى ئه‌ڵمانى و ئه‌وروپى هه‌واڵى كوشتنى كچێكى هه‌رزه‌كارى ئه‌ڵمانی بڵاوكرایه‌وه‌ پۆلیسى ئه‌و ووڵاته‌ش ناو و ره‌گه‌ز و وێنه‌ى بكوژه‌كه‌ى بڵاو كرده‌وه‌ هه‌ربه‌گوێره‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان بكوژ ناوى عه‌لى به‌شاره‌ و ته‌مه‌نى 20 ساڵه‌ و كوردە و  پێشتر له‌ موسڵ نێشته‌ جێ بوون به‌هۆى شه‌رى تیرۆر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى  له‌و شاره‌ ئاواره‌ى شارۆچكه‌ى زاخۆ ده‌بن پاشان له‌ رێگه‌ى توركیا به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا ده‌چن ماوه‌ى سێ ساڵه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌رن.

هه‌ردواى پێزانینى پۆلیسى ئه‌ڵمانى به‌ هه‌ڵاتنى عه‌لى به‌شار" بۆ هه‌رێمى كوردستان وه‌زیرى ناوخۆیى ئه‌ڵمانیا هۆریست زیهۆفه‌ر به‌ فه‌رمى داواى له‌ وه‌زیرى ناوخۆى  حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد ده‌ستگیرى بكه‌ن.

لیوا تاریق ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای دهۆک راگه‌یاند : دواى په‌یوه‌ندى به‌رێز وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان كه‌ریم شنگالى به‌ ئێمه‌وه‌ له‌ باره‌ى كه‌یسێكى له‌و جۆره‌ ئێمه‌ش چه‌ند ئه‌فسه‌رێكمان له‌ نه‌هێشتنى تاوان راسپارد دواى 5-6 كاتژمێر تواندرا ناوبراو ده‌ستگیربكرێت.

سه‌باره‌ت دادگایى كردنى تۆمه‌تبار به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى دهۆك گووتى : هه‌ر له‌ سه‌رو به‌ندى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى تۆمه‌تبار دانى به‌ ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌ى ناوه‌ دادگاش به‌ گوێره‌ى یاسا سزاى ده‌دات.

لاى خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا له‌ میدیاكان وه‌ك موژده‌یه‌ك به‌ هاوڵاتیانى ئه‌ڵمانى راگه‌یاند كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسى هه‌رێم ده‌ستگیركراوه‌ و سوپاس و پێزانینى خۆشى بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان نارد.





ئەم هەواڵە 17956جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad