English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا بڕیاریدا دیمەنی دوو گوتاری 10 خولەکی دەمیرتاش توماربکرێ
2018-06-09 [06:38 AM]

ZNA-هەولێر


دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا بڕیاریدا وێنە و دیمەنی دوو گوتاری 10 خولەکی ، سەلاحەدین دەمیرتاش بەربژێری ھەدەپە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار ھەر لە بەندیخانەی داخراوی ئەدیرنە تۆمار بکرێ ، کە پێویست بوو دەمیرتاش لە چوارچێوەی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن لە کەناڵی تەرەتە ئەنجامی بدات. 

گونیزی ساتار کە پارێزەری سەلاحەدین دەمیرتاشە ، بەمەبەستی تۆمارکردنی وێنە و گرتەی ئەو دوو گوتارەی دەمیرتاش لە نێو بەندیخانەی ئەدیرنە ، لە چوارچێوەی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ، داوایەکی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سزا و دەستبەسەرکردنی سەر بە وەزارەتی دادی تورکیا کردووە. 

بەم پێیەش بەڕێوەبەرایەتی گشتی سزا و دەستبەسەرکردن بۆ ئەم پرسە ، نووسراوێکی ئاراستەی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا کرد. 

دواجار دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا بڕیاریدا وێنە و دیمەنی دوو گوتاری 10 خولەکی سەلاحەدین دەمیرتاش ھەر لە بەندیخانەی داخراوی ئەدیرنە لە 12-6-2018 تۆمار بکرێ.





ئەم هەواڵە 4831جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad