English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ دوو مووشه‌كی بالیستی هێرشكرایه‌ سه‌ر سعودیه‌
2018-06-09 [08:20 AM]

ZNA-هەولێر


به‌دوو مووشه‌كی بالیستی هێرشكرایه‌ سه‌ر سعودیه‌ و مووشه‌كی یه‌كه‌م شكستی هێناوه‌ و له‌ناو خاكی یه‌مه‌ن كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌و مووشه‌كه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ ناوچه‌یه‌كی بیابان تێكشكاوه‌.

به‌پێی كه‌ناڵی فه‌رمی ئه‌خبارییه‌ی سعوودیه‌، هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ مووشه‌كی بالیستی یه‌كه‌م شكستی هێناوه‌ و له‌ناو خاكی یه‌مه‌ن كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌، هاوكات مووشه‌كه‌كه‌ی دیكه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی بیابان تێشكاوه‌.

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بی بە كه‌ناڵی فه‌رمی ئه‌خبارییه‌ی سعوودی ڕایگەیاند، ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك به‌ره‌و سعوودیه‌ له‌ لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه‌ سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێران به‌رده‌وامه‌ له‌ پاڵپشتیكردنی حووسییه‌كان، هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌وه‌ ئاشكرا نه‌كردووه‌.

لای خۆیه‌وه‌ كه‌ناڵی مه‌سیره‌ سه‌ربه‌ حووسییه‌كان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ هێزی مووشه‌كیی سه‌ر به‌  حووسییه‌كان به‌ مووشه‌كی بالیستی بۆردومانی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ ناوچه‌ی نه‌جران باشووری سعوودیه‌ و ئه‌ری حه‌میس مه‌شیت له‌ ناوچه‌ی عه‌سیر رۆژئاوای سعوودیه‌، كردووه‌.

به‌پێی ئامارێك سعوودیه‌ رایگه‌یاندووه‌، له‌ ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ھاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بی له‌ یه‌مه‌ن، تا ئێستا ١٤٩ مووشه‌كی بالیستی له‌ لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه‌ ئاراسته‌ی سعوودیه‌ كراون كه‌ سه‌رجه‌میان تێكشكێنراون.





ئەم هەواڵە 4318جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad