English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جوبرائیل بە چیرۆکی ئەیلان وڵاتە عەرەبییەکان دێنێتە سەر هێڵ
2018-06-09 [10:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فیلمی "ئەیلان"ی دەرھێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر کە بەسپۆنسەری زانکۆی نۆلج بەرھەمھێنراوە، لەفێستیڤاڵێکی سینەمایی نێونەتەوەیی لەوڵاتی لوبنان، بەشداری دەکات و کێبڕکیی بردنەوەی خەڵات دەکات.

دەرھێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر لەبارەی بەشداری فیلمەکەی لەو فێستیڤاڵەدا وتی " فیلمی (ئەیلان) لەفێستیڤاڵی سینەمایی سەربەخۆی لوبنان بەشداری دەکات کەلەوڵاتی لوبنان بەڕێوە دەچێت و کێبڕکێی بردنەوەی خەڵات دەکات".

وتیشی"فێستیڤاڵەکە لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ دەستپێدەکات و ھەتا ١٤ی ھەمان مانگ بەردەوام دەبێت".

لەبارەی چیرۆکی فیلمەکەوە دەرھێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر وتی "چیرۆکی فیلمەکە باس لە ئەیلان کوردی دەکات کە لەسوریا شەڕ دەستپێدەکات لەگەڵ خێزانەکەی رێگەی تاراوگە دەگرنە بەر و بەرەو تورکیا بەڕێدەکەون، بەڵام لەوێ بەر لەوەی بگەن بەکەناری ئارامی شەپۆلەکانی دەریا دەیکاتە قوربانی".

فیلمی سینەمایی (ئەیلان) لەلایەن جوبرائیل ئەبوبەکر کاری دەرھێنانی بۆ کراوە و ئومێد رۆژ کاری مۆسیقای فیلمەکەی جێبەجێکردووە و ھەروەھا ئالان رۆژبەیانی کاری گرافیک و دیزاینی فیلمەکەی جێبەجێ کردوە.

 دواھەمین فیلمی سینەمایی دەرھێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر  فیلمێک بوو بەناوی (بێدەنگی ئاسمان) کە لەکەمتر لە ساڵێکدا لە ٥٤ فێستیڤاڵی سینەمایی جیھانیدا بەشداری کرد‌و چەندین خەڵاتی بەدەستھێنا.

جوبرائیل ئەبوبەکر رەحمان لەدایکبوی ساڵی ١٩٨٣ی شاری ھەولێرە، لەساڵی ٢٠٠١ەوە دەستیداوەتە کاری سینەمایی و لەنزیکەی ٤٠ کورتە فیلمدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لە ١٣ فیلمی سینەمایی درێژیشدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لەساڵی ٢٠١٠ەوە کاری دەرھێنانی سینەمایی دەکات.

 

بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی فێستیڤاڵەکە:

https://www.liffofficial.com/

 





ئەم هەواڵە 10552جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad