English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گه‌نجێك له‌ به‌نداوی دهۆك خنكا
2018-06-09 [12:05 PM]

ZNA-هەولێر


بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانی دهۆک راگەیاند: گه‌نجێك له‌ ئاوی به‌نداوی دهۆك خنكاوه‌و تیمه‌كانی رزگاركردن ته‌رمه‌كه‌یان ده‌رهێناوه‌.

بێوار عبدالعزیز بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانی لە پارێزگای دهۆک بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند:  ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 9/6/2018 کاتژمێر 1:30 گەنجێک بە ناوی (ع. س.ع) كه‌ خەلكی پارێزگاكه‌یه‌ لە کاتی مەلەکردندا لە نێو ئاوی بەنداوی دهۆکدا خنکاوە.

گۆتیشی: تیمێکی مه‌وله‌وانیی سەر بە بەرگری شارستانی دهۆک، تەرمی ئەو گەنجەیان لە نێو ئاوەکەدا دەرهێناوە و رەوانەی پزیشکی داد کراوە.

بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانی دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد: ته‌مه‌نی 18 ساڵ بووه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی چووه‌ته‌ ناو ئاوه‌كه‌ مه‌له‌ بكات و به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌له‌ی نه‌زانیوه‌ خنكاوه‌، هه‌ر چه‌نده‌ هاوڕێیه‌كیشی هه‌وڵیداوه‌ رزگاری بكات به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌ رزگای بكات.

به‌ پێی ئامارێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای دهۆك له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مسال تاوه‌كو ئێستا 14 كه‌س به‌ هۆی رووداوی خنكان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

اسماعیل حکیم 





ئەم هەواڵە 3253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad