English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگه‌یه‌نراوێك له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی پارته‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمار
2018-06-09 [12:53 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكی كۆماری عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، زۆربەی پارته‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ بوون ، بە شێوەیەکی لێپرسراوانە بۆ چارەسەرکردنی هەر کاردانەوە و بەرکەوتێک و پاراستنی ئۆقرەیی سیاسیی و ئەمنیی كار بكرێت، وتیشی، دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ دروست نەبوونی هیچ بۆشاییەکی دەستورییش بە پێویست زانرا.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس به‌دواداچوونی بۆ كردوه‌، هاتووه‌، ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٨/٦/٩ سەرۆک کۆمار فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بە ئامادەبونی دکتۆر سەلیم جبوریی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و هەردو جێگرانی سەرۆکی ئەنجومەنەکە سەرۆکایەتیی کۆبونەوەیەکی کرد كه‌ ژمارەیەک لە سەرکردەی پارتە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکانی لەخۆگرتبو.

لە کۆبونەوەکە رەوت و رێچکەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەم دواییە و ئەنجامەکانی و هەموارکردنە قانونییەکان کە ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری له‌سه‌ر دا و لێکەوتەکانی ئەو رێوشوێنانە گفتوگۆی راشکاوانەیان لە بارەوەکرا.

زۆربەی ئامادەبوان دوپاتیان کردەوە کە گرنگە بە شێوەیەکی لێپرسراوانە و جدی کاربکرێت بۆ لە بۆتەدان و چارەسەرکردنی هەر کاردانەوە و بەرکەوتێک و پاراستنی ئۆقرەیی سیاسیی و ئەمنیی و، رێزگرتنی دەنگی دەنگدەران و پابەندبون بە دەستور و قانونە پەیڕەوکراو و کارپێکراوەکانیش.

 هاوکات چەسپاندنی پرەنسیبی جیاکردنەوەی نێوان دەسەڵاتەکان و دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ دروست نەبونی هیچ بۆشاییەکی دەستورییش بە پێویست زانرا.





ئەم هەواڵە 7354جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad