English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی: هه‌رێمی كوردستان لاری نییه‌ له‌ ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست
2018-06-09 [01:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان لاری نییه‌ له‌ ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست، ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵێكی سیاسییه‌ دژ به‌ هه‌رێمی كوردستان.

 

ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ برادلی بێكه‌ر به‌رپرسی نووسینگه‌ی هاوكاریی ئاسایش له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌ كه‌ به‌ بۆنه‌ی كۆتایهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو، هاوكات ناساندنی جێگره‌وه‌كه‌ی بوو له‌ كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه‌ جه‌نه‌ڕڵ شۆن جێنكینس له‌ شوێنه‌كه‌ی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

له‌م دیداره‌دا به‌رنامه‌ی درێژخایه‌نی مه‌شق و راهێنان و دابینكردنی پێداویستی سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ تاووتوێكرا و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردووی عێراق خرایه‌ به‌ر باس.

 

له‌وباره‌وه‌ مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌ گرینگی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی كوردستان دا و رایگه‌یاند، به‌ پێكهێنانی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان باشتر ده‌توانرێت  به‌رگری له‌ مافه‌كانی خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان بكرێت.

 

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ كرا و له‌لای خۆیه‌وه‌ جه‌نه‌ڕاڵ بێكه‌ر رایگه‌یاند، نووسینگه‌ی هاوكاری ئاسایش له‌ چوارچێوه‌ی ستراتیژی ئاسایشی هه‌رێمیی و سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌رنامه‌كانیدا له‌ پشتیوانیكردنی و ره‌چاوكردنی به‌شی عادیلانه‌ی هاوكارییه‌كان‌ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت.





ئەم هەواڵە 3532جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad