English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ یه‌كه‌مجار تالیبان ئاگربه‌ستێكی سنووردار ڕاده‌گه‌یه‌نێت
2018-06-09 [01:28 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

تالیبان شه‌مه‌ ڕایگه‌یاندله‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژ جێژنی ڕه‌مه‌زان دا کرداره‌کانی هێرشبه‌رانه‌‌ بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌ت ڕاده‌گرێت، له‌وه‌تا 2002ی زاینییه‌وه‌ ئه‌وه‌ یه‌که‌م جاره‌ ئه‌و رێكخراوه‌ ئاگربه‌ست له‌ ئه‌فغانستان ڕاب‌گه‌یه‌نێت.

له‌ لێدوانێكدا تالیبان رایگه‌یاند، سه‌ركرده‌كانی ئه‌و گروپه‌ فه‌رمانی به‌ چه‌كدارانی داوه‌ له‌ ماوه‌ی جه‌ژن دا کۆبوونه‌وه‌ له‌‌و ناوچه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی پێک نه‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆی بڕه‌خسێت به‌ ئارامی جه‌ژن به‌ڕێوه‌ببه‌ن. به‌ڵام تالیبان سۆزی دا که‌ هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر سه‌ربازانی بیانی به‌ ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا له‌ نێو وڵات دا درێژه‌ پێبدات.

له‌وه‌تای 2002ی زاینییه‌وه‌ ئه‌وه‌ یه‌که‌م جاره‌ تالیبان ئاگربه‌ست له‌ ئه‌فغانستاندا ڕاده‌گه‌یه‌نێت شوێنێکی نیزیکه‌ی 407 ناوچه‌ی ئه‌فغانستان کونتڕۆل ده‌کات.

باڵیۆزی ئه‌فغانستان له‌ پاکستان، عومه‌ر زه‌خیلوال پێشوازی له‌ ئه‌و ده‌ست پێشخه‌رییه‌ كرد.

ئەشرەف غەنی سه‌رۆكی كۆماری ئەفغانستان، لە تویتێکدا رایگەیاند بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە لە ٢٧ەمین رۆژی رەمەزان تا پێنجەمین رۆژی جەژن ئاگربەستی یەک لایەنە لەگەڵ تایبان رادەگەیەنێت.

پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش ئه‌مینداری گشتی ناتۆ "یه‌نس ستۆلتنبێرگ" ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رۆكی ئه‌فغانستان ئه‌شره‌ف عه‌بدولغه‌نی كرد كه‌ به‌بێ مه‌رج ئاگربه‌ستی له‌گه‌ڵ تالیبان راگه‌یاندوه‌، داوای له‌ بزوتنه‌وه‌ی تالیبانیش كرد واز له‌ چه‌ك بهێنێت و له‌پێناو رێككه‌وتنێكی ئاشتی دانوستان بكات.

 

ئاژانسه‌كان

 

 





ئەم هەواڵە 4573جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad