English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەرکەوتنی ڕابەری بەهێز لە کۆمەڵگای دووفاقی
2018-06-09 [01:57 AM]

نووسینی: زۆبێر بابان


زۆر جار لەم لاو لەولادا دەبیستین ، بۆچی ڕابەری بەهێزو دڵسۆز لەکۆمەڵگای ئێمەدا دەرناکەوێت ؟

چوونکە کۆمەڵگای دووفاقی وەکو نەریتیک ناتوانێ خۆی لەوە کۆ بکاتەوە ڕێز لە ڕابەرو سەرکردەی خۆی بگری ،

هەر کە ڕابەرێک دەرکەوتبێت ئەوە خەڵک بەمشتو مڕو ئاژەوەگێڕی و ڕەخنە گرتن ڕووبەڕووی دەبنەوە ، 

چوونکە ئەوان بەشێوازێکی سەیر ڕەخنەگرن ، تەنانەت ئەگەر لەگەڵ پێغمبەریش بژین ئەوا کەمو کوڕییان لەوان دەدۆزیەوە ،

ئەگەر سەرنج بدەین دەبینین لەکۆمەڵگا پێشکەوتووەکاندا ڕابەر نەتەوە دروست دەکات ، لەهەمانکاتیشدا نەتەوە ڕابەر دروست دەکات ،

بەڵام نابێ ئەومان لەبیر بچێ ، نەتەوە ناتوانێ لەکەسێکی خائین و خۆفرۆش ڕابەر دروست بکات ، وەهەروەها کەسێکی بەهرەمەند و تێکۆشەریش ناتوانێ لەناو نەتەوەیەک  ببێتە ڕابەر کە ڕێزی ناگرن ،

یەکێکیتر لەدیاردە دەروونیەکانی کەسێتیە دوو فاقیەکان ، ئەو کەسانەی خۆشیان دەوێ ڕێزیان لێناگرن ، ڕێزیش لەو کەسانە دەگرن کە خۆشیان ناوێ ،

مرۆڤ هەر مرۆڤە لەهەر کات و شوێنێک بێت ، جا ئەگەر بینیتان سەرکردەیەکی دڵسۆز لە وڵاتێک دەرکەوتووە ، ئەوا بزانن لەوێ جەماوەرێکی زۆر هەیە پیرۆزیان کردووە و چەپڵەی بۆ لێدەدەن لەسەر شانی خۆیانی دایدەنێن ،

زۆر جار دەڵێین غاندی سەرکردەیەکی مەزن و دڵسۆزە ، هەروەها داواش دەکەین خودای مەزن نمونەی سەرکردەیەکی هاوشێوەی غاندیمان پێ بدات ،

ئەگەر توێژینەوەیەک لەبارەی سایکۆلۆژیەتی سەرکردە بەناو بانگەکانی کورد بکەین ، دەبینین بەشێوەیەکی ئێجگار زۆر خزمەتی خەڵکی خۆیان کردووە ، بەڵام ڕێزیان لێنەگیراوە ،

لەڕاستیدا غاندی ئەو ڕابەرەیەتیەی تەنها بەدڵسۆزیەکەی بەدەست نەهێناوە ، بەڵکو ملیۆنان هیندی بەپیرۆزی دەزانن و خەریکە بیپەرستن ، بەڵام چی دەکەی لەگەڵ کەسانی دەبەنگ و خۆفرۆش ، کە ڕێزی خۆیان لا نیە چجا سەرکردەکەیان ،

خۆشبەختی غاندی لەوەدابوو ، لەنێو ئێمەدا لەدایک نەبوو ، 
دەنا دەکەوتنە دووای دەیانگوت ئەو پیاوە لەڕو لاوازە هەر لەشێوەی مەیمونە هەزار تونجیان لێدەداو تۆمەتمان دەدایە پاڵ و گاڵتەیان پێ دەکرد ،

لەکۆتایدا ، تکایە واز لەبێگانە پەرستی بێنن ، کورد گوتەنی ،     " بێگانە یەک مەیدانە "





ئەم هەواڵە 2215جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad