English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ركوك قوربانی لێكه‌وته‌وه‌ و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی كرد
2018-06-09 [02:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌نته‌رى راگه‌ياندنى ئه‌منى شه‌وى رابردوو رايگه‌ياند، له‌ پارێزگاى كه‌ركوك سێ كرده‌وه‌ى تيرۆرستى روياندا و چه‌ند كه‌سێكى كرده‌ قوربانى، لای خۆیه‌وه‌ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بەتوندی ئیدانەی تەقینەوەکەی کرد.

سه‌نته‌رى راگه‌ياندنى ئه‌منى له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌ڵێت، سێ كرده‌وه‌ى تيرۆرستى له‌ پارێزگاى كه‌ركوك رووياندا، يه‌كه‌ميان ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبێكى چێنراو بوو، له‌ نزيك مزگه‌وتى ئه‌برار له‌ شه‌قامى قودس، بووه‌ هۆى كوژرانى ژنێك و برينداربوونى 14 كه‌سى ترى، كه‌ ژن و مناڵيشيان تيايه‌.

ده‌شڵێت، كرده‌وه‌ى دووه‌م، ته‌قينه‌وه‌ى دۆمبێكى چێنراو بوو له‌ نزيك كافتريايه‌ك، له‌ نزيك رێگه‌ى تێپه‌ڕبوونى كه‌ركوك، بووه‌ هۆى برينداربوونى هاوڵاتياييه‌ك.

به‌پێى به‌ياننامه‌كه‌ى سه‌نته‌ى راگه‌ياندنى ئه‌منى، كرده‌وه‌ى سێيه‌م كردنه‌ ئامانجى قوتابخانه‌ى مسوڵا بوو به‌ گولـله‌ هاوه‌نى جۆرى K4 به‌بێ هيچ زيانێكى مرۆيى.

یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بەتوندی ئیدانەی تەقینەوەکەی کرد کە لە درەنگانێکی رۆژی هەینی لە کەرکوک ڕوویدا.

کوبیش وتیشی،" ئەمە هێرشێکی ترسنۆکانەی دیکەیە بۆ سەر هاوڵاتییانی مەدەنی بێتاوان کە سەرقاڵی جێبەجێکردنی کاروباری مانگی رەمەزان بوون".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد" ڕوون و ئاشکرایە کە ئەوانەی ئەم هێرشە ترسنۆکانەیان ئەنجامداوە هیچ ڕێزێکیان بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان نیە، کە خۆی لە خۆیدا ئەو مانگە پیرۆزە مانگی ئاشتی و دڵخۆشییە".

هاوخەمی خۆشی بۆ خانەوادەی ئەو قوربانییانە دەربڕی کە گیان لەدەست داوە و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان خواست".

 





ئەم هەواڵە 2761جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad