English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەرهێنەرێکی کورد خەڵاتێکی زێڕینی بەدەستهێنا
2018-06-09 [08:38 AM]

ZNA – هەولێر


لە پەنجا و ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلیمی دۆکومینتاری کراکۆڤ دەرھێنەری کوردی رۆژئاوا تەلال دەرکی کە ئێستا لە برلین دادەنیشێ، خەڵاتی زێڕینی بۆ فلیمیکی بە ناوی "باوکەکان و کوڕەکان" وەرگرت.

 

ئەم بەرهەمە پیشان دەدات کە چۆن لە ناو داعش باوکەکان کوڕەکانیان پەروەردەدەکەن بە بیروباوەڕی توندڕەوی و کاری تیرۆریستی.

 

دەرکی، دەرکی بە کامیراوە چووە ناو داعش لە سووریا و خۆی وانیشاندا کە لەگەڵ ئەواندایە و ھاوڕایە لەگەڵیان، بۆیەش توانی بچیتە ناو مەیدانەکانی شەڕ و مەشق و راھێنان و توانی ریکۆردی ڤیدیۆیی بکات.

 

لیژنەی ھەڵسەنگاندنی فێستیڤاڵەکە (ژووری) ھەر بەو هۆیەش دەرھێنەری ناو نا بە "چاونەترس لە جیهانێکی دڕندا".

 

فیلمەکە لە ھەمان کات خەڵاتێکی دیکەی بردەوە کە ئەویش خەڵاتی فیدراسیۆنی رەخنەگرانی فیلمە.

 

زیاد رەئوف نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا پیرۆزبایی لە تەلال دەرکی کرد و پێشنیاری کرد کە فیلمەکەی بەشداری لە فێستیڤاڵەکانی لە کوردستان بکات و فیلمەکەی پێشانبدا.

 

لە کاتی فێستیڤاڵەکەی کراکۆڤ فلیمێکی دۆکومینتاری دیکە لە کوردستانەوە پێشکەشکرا، ئەویش فیلمی دەرھێنەر هۆگر هرۆری بوو بە ناوی "دێمینەر" کە چیڕۆکی ژیان و پاڵەوانیەتی پێشمەرگە شەھید فاخیرە.

 

ئەو فیلمەش لەلایەن بینەران و رەخنەگران زۆر بەرز ھەڵسێنگرا و پاش نمایشکردنی فیلمەکە دیبەیتێکی دوورو درێژی لەسەر کرا بە ئامادەبوونی پڕەدوسێنتی فیلمەکەو قوتابیان و رەوەندی کوردستانی.





ئەم هەواڵە 9037جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad