English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌تى هه‌رێم ڕه‌تده‌كاته‌وه‌
2018-06-09 [11:56 AM]

ZNA- ھەولێر


سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكى له‌باره‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ته‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ڕای ده‌گه‌یه‌نێت جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌نگدانى تایبه‌تى پارێزگاكاى ترى عێراق ئامانجى سیاسی و حزبیی هه‌ندێك لایه‌نى عێراقی و كوردستانى له‌پشته‌وه‌یه‌ و قابیلى قبوڵكردن نییه‌.

 

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستاندا ، هاتووه‌ "به‌داخه‌وه‌ به‌بیانووى بوونى سه‌رنج و تێبینى له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ به‌دڵ و ئاره‌زووى هه‌ندێك لایه‌نى سیاسی عێراقی و كوردستانى نه‌بووه‌، ڕۆژى 6/6/2018 په‌رله‌مانى عێراق له‌ دانیشتنێكى نائاساییدا یاسایه‌كى دوور له‌بنه‌ما ده‌ستوورى و یاسا به‌ركاره‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان تێپه‌ڕاند و داواى هه‌ژماركردنه‌وه‌ى 100% ى ده‌نگه‌كان ده‌كات له‌عێراقدا".

 

به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ "سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان نیگه‌رانی خۆى به‌رامبه‌ر به‌شێوازى تێپه‌ڕاندنى یاساكه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێ و زۆر به‌توندیش ئه‌و بڕگه‌یه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و سڕكردنى ده‌ندانى تایبه‌تى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و پۆلیس و ئاسایش و دژه‌تیرۆرى كوردستانى كردووه‌، دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه‌ جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌نگدانى تایبه‌تى پارێزگاكانى ترى عێراق ئامانجى سیاسی و حزبی هه‌ندێك لایه‌نى عێراق و كوردستانیی له‌پشته‌وه‌یه‌ و پێشێلكردنى مافى یاسایی ده‌نگدانى ئه‌ندامانى هێزه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمه‌ و قابیلى قبوڵكردن نییه‌".

 

سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ "ئه‌مجۆره‌ یاسایه‌ى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تێپه‌ڕێندراوه‌ جگه‌له‌وه‌ى ده‌بێته‌ مایه‌ى نانه‌وه‌ى نائارامى و ناسه‌قامگیرى سیاسی و ئه‌منى زیاتر له‌ عێراقدا، خزمه‌تیش به‌ئاینده‌ى سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان ناكات و سه‌روه‌ریی یاسا و ده‌ستوورى وڵاتیش ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ و قه‌یرانه‌كانى عێراقیش قووڵترده‌كاته‌وه‌".

 

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا له‌ دادگاى فیدراڵر عێراق كراوه‌ "هه‌رچی زووه‌ هه‌ڵوێستى ڕوون و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى ده‌ستوورییان هه‌بێت و سنوورێك بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه‌ دابنێن كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌دژى مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان تێیده‌په‌ڕێنێ".





ئەم هەواڵە 1231جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad