English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە لوتكەی جی 7 گرژی كەوتە نێوان ئەمریكا و كەنەدا
2018-06-10 [06:00 AM]

ZNA – هەولێر


 رۆژی هەینی 8ی حوزه‌یران لووتکەی جیهانی جی 7 دەستی پێکرد،  رۆژی دواتر کۆتایی پێهات، سەرۆکەكانی ئەوروپا و ئەمریکا و کەنەدا کۆبوونەوە، بەڵام لەم دیدارە گرژی کەوتە نێوان  دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا و جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنه‌دا.

بە گوێرەی هەواڵێکی (RT) رووسی، ترودۆ لە دوای تەواوبوونی دیدارەکە، هێرشی کردووه‌تە سەر زیادکردنی باج لە لایەن ترەمپەوە و بە "سووکایەتی دژی کەنەدا" ناویبردووە، ترەمپیش لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، سەرۆک وەزیرانی کەنەدای بە "زۆر ناڕاستگۆ و بێهێز" وەسفکرد.

دۆنالد ترەمپ بە بیانووی نایەکسانی لە سیستەمی باجی کەلوپەلی هاوردەکراو بۆ ئەمریکا، باجی لەسەر چەند کاڵا و بەرهەمێکی ئەوروپا و کەنەدا زیاد کرد، ئەوروپا و کەنەداش لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەو پلانە، هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکەن.

گرژی نێوان ئەم دوو هاوپەیمانە لە کاتێکدایە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە بارەی جەنگی باج لە نێوان ئەوروپا و ئەمه‌ریکا نووسیویەتی: "بیروڕا گۆڕینەوەمان لە دیدارەکە، هەلی ئەوەی ئاسانکردووە کە راستی بۆ بازرگانی نێوان ئەمریکا و ئەوروپا بگەڕێتەوە".

دوای هێرشکردنە سەر ترودۆ، ترەمپ وێنەی خۆی و سەرۆکانی جی 7 لە کەڤەری تویتەرەکەی گۆڕی و کردیە وێنەیەکی خۆی لەگەڵ چەند ئەفسەرێکی ئەمریکی.

 





ئەم هەواڵە 4918جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad