English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەسەدە دوو گوندی لەسنووری حەسەكەی كۆنتڕۆڵكرد
2018-06-10 [06:21 AM]

​ZNA – هەولێر


دوای شەڕێكی سەخت لەگەڵ چەكدارانی داعشدا، شەڕڤانانی ھێزەكانی سووریای دیموكرات  دوو گوندی دیكەیان لە سنووری شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان لە دەستی چەكدارانی داعش رزگاركرد.

بە گوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسی ھەواڵی ھاواری نزیك لە ھێزەكانی سووریای دیموكرات "دوای دروست بوونی شەڕ و پێكدادانێكی سەخت شەڕڤانانی ھەسەدە توانیویانە گوندەكانی شەمس و ئەلحلوە لە رۆژھەڵاتی شاری شەداد كۆنتڕۆڵ بكەنەوە و چەكدارانی داعشیش بەرەو شارۆچكەی دوشێشە پاشەكشەیان كردووە".

 ھەر بە گوێرەی زانیارییەكان ئەو ئاژانسە "دوای رزگاركردنەوەی گوندەكان لەلایەن شەڕڤانانی ھەسەدە ئێستا تیمە ھەندەسییەكانیان خەریكی پاككردنەوە گوندەكانن لە مین و تەقەمەنی كە چەكدارانی داعش لە دوای خۆیان جێیان ھێشتووە".

 





ئەم هەواڵە 4441جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad