English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەشەڕێكی نێوان حدكا و سوپای پاسداران ژمارەیەك پاسدار كوژران
ئەرشیف
2018-06-10 [06:35 AM]

​ZNA – هەولێر


فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی سەر بە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە راگەیەندراوێكیدا رایگەیاند، لە شەڕ و پێکدادانی نێوان پێشمەرگەی (حدکا) و سوپای پاسداران لە سنووری شاری شنۆ  9 پاسداری ئێرانی کوژراون و 18ی دیکەش بریندار بوون.

لە بەشێک لە ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی سەر بە حدکادا کەلە ماڵپەڕی سەرەکیی ئەو حزبە بڵاو کراوەتەوە،: " لە شەوی ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی (2018/8/6/8ی زایینی) تێکهەڵچوونێک لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی سوپای پاسدارانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە (سیاکێو) لە ناوچەی شنۆ رووی دا کە لە ئەنجامدا ٩ پاسدار کوژران و ١٨ی دیکەش بریندار بوون".

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "هیچ زیانێک بەر هێزی پێشمەرگە نەکەوتووە و پێشمەرگەی کوردستان بە سڵامەت درێژەیان بە ئەرک و مەئموورییەتەکانی خۆیان داوە".

 





ئەم هەواڵە 4486جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad