English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەقە لە دادگای هەولێر کرا
2018-06-10 [07:36 AM]

ZNA-هەولێر


تەقە لە بینای دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی ھەولێر کرا و ئەنجامدەرانی ئەو کارەش دەستگیر کران.

دوای ڕووداوەکەش ئەیاد کاکەیی سەرۆکی لقی ھەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "دوو کەس کە پێشمەرگە بوون دەستدڕێژی گوللەیان  لە بینای دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی ھەولێر کردووە و تا ئێستاش ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا نەکراوە".

ئاماژەی بەوەش کرد، بە پێ زانیارییە سەرەتاییەکان ئەنجامدەرانی ئەو کارە دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکان لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

ڕاشیگەیاند، "پێویستە ئەو کەسانە ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە بۆئەوەی ببنە پەند و عیبرەت بۆ خەڵک".

ڕووداوەکە کاتژمێر و ٩ و ٣٠ خولەکەی بەیانی ئەمڕۆ ١٠-٦-٢٠١٨ بە کاتی ھەرێمی کوردستان ڕوویداوە و دوو کەس لەناو ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەیان لە بینای دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی ھەولێر کردووە.


 

ئاسەواری شوێنی گوللـەکان

 

 





ئەم هەواڵە 7669جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad