English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ كۆبوونەوەی لوتكە سەرۆكی كۆریای باكوور گەیشتە سەنگاپوورە
2018-06-10 [07:40 AM]

ZNA – هەولێر


رۆژنامەی "ستریتس تایمز" بڵاوی كردەوە، فرۆكەی تایبەتی سەرۆكی كۆریای باكوور كیم جۆن ئون لەگەڵ شاندی یاوەری پیۆنگ یانگەوە گەیشتە سەنگاپوورە بۆ كۆبوونەوەی لوتكە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا.

رۆژنامەكە نووسیویەتی بەرەبەیانی ئەمرۆ یەك شەممە فڕۆكەكەی شاندەكەی سەرۆكی كۆریای باكوور بەر لەوەی بگاتە سەنگاپوورە لەووڵاتی چین نیشتۆتەوە.

وەزارەتی كارووباری دەرەوەی سەنگاپوورە لەبەیاننامەیەكدا روونی كردەوە: دوای گەیشتنی كیم ئەمرۆ سەرۆك وەزیرانی سەنگاپوورە لەگەڵ كیم جۆن ئون كۆدەبێتەوە.

لەدوای بوون بەسەرۆكی كۆریای باكوور لەساڵی 2011 ، كیم،  یەكەمین سەردانی فەرمیتی كە بۆ دەرەوە دەكات دوای سەردانەكەی كۆریای باشووری هاوسێی.

سەرۆكە گەنجەكەی كۆریای باكوور بەرەبەیانی ئەمرۆ یەك شەممە بە فڕۆكەی تایبەتی لەجۆری (ئەلیوشن 76 ) گەشتەكەی دەست پێكرد بەرلەوەی بگاتە سەنگافوورە  لە گوانگجۆی باشووری چین نیشتەوە و دواتر گەیشتە شوێنی مەبەست بۆ كۆبوونەوەی لوتكە.  

كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ  سەرۆكی ئەمریكا و كیم جۆن ئون سەرۆكی كۆریای باكوور لەسەنگاپوورە ئەنجام دەدرێت ، كۆبوونەوەی بۆ ڕێككەوتنە لەسەر كۆمەڵێك پرسی گرنگ یەك لەوانە پرسی ئەتۆمە.

و/جەنگاوەر

س/ سكای نیوز





ئەم هەواڵە 4618جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad