English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گاریس به‌یڵ بڕیاری كۆتایی دا
2018-06-10 [07:54 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان ھەڵوێستی گاریس بەیڵیان ئاشکراکرد، سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە ھاوینی ئەمساڵدا.


لە ژمارەی ئەمڕۆیدا رۆژنامەی دەیلی میرۆری بریتانی نووسیویەتی گاریس بەیڵ بە یانەی بایرن میونشنی راگەیاندووە حەزناکات لە خولی ئەڵمانیا یاریی بکات، بەڵکو دەگەڕێتەوە ئینگلتەرا، ئەگەر ئەم ھاوینە ڕیاڵ مەدرید جێبھێڵێت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، بایرن میونشن پێیانوایە بەیڵ جێگرەوەیەکی گونجاوە بۆ ماوەی داھاتووی ھەردوو یاریزان فرانک ریبێری و ئێرین رۆبن، بە جۆرێک نیکۆ کۆڤاچی راھێنەری نوێی یانەکە گاریس بەیڵی وەکو ئامانجی سەرەکیی تیپەکەی دیاریکردبوو، کە ئەم ھاوینە بیگوازێتەوە تیپەکەی.

لەکۆتایی ھەواڵەکەدا ھاتوە، کە ڕۆیشتنی بەیڵ لە لەسەر ڕاھێنەری داھاتووی ڕیاڵ مەدرید دەوەستێت، بەڵام گەر گڵۆپی سەوزی بۆ رۆیشتن بۆ ھەڵبکرێت ئەوا شەیتانە سوورەکان ئامادەن  سەرووی ١٠٠ ملیۆن پاوەند بگوازنەوە ڕیزەکانیان.





ئەم هەواڵە 10576جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad