English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرا كرا
2018-06-10 [07:58 AM]

ZNA-هەولێر


 سەرۆکی لێژنەی کاروباری پێشمەرگە ھۆکارەکانی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەی ئاشکرا کردو دەڵێت، دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، ھاوکاری ھاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە راستەوخۆ نایەتە ھەرێمی کوردستان، بەڵکو دەچێتە بەغدا، دوای رەزامەندی حکوومەتی عێراق پارەکە دێتە بانکی کوردستان،حکومەتی عێراقیش ‌ئەو بڕە پارەی کە پێویستە وەکو مووچە بۆ ھێزی پێشمەرگەی بنێرێتتا ئێستا نەیناردووە.

شیلان جەعفەر، سەرۆکی لێژنەی کاروباری پێشمەرگە و شەھیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند:‌ لەھەوڵەکانمان بۆ پێدانی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە لەرۆژانی پێش جەژن بەردەوامین، ئەمرۆ دووشەممە، لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی کۆ دەبینەوە بۆ ئەوەی بزانین دەگەینە چ ئەنجامێک، ھاوکات سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر خەتە.

ئەوەشی خستە روو، کە لە دوای روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، ھاوکاریی ھاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە راستەوخۆ نایەتە ھەرێمی کوردستان، بەڵکو دەچێتە بەغدا، دوای رەزامەندی حکوومەتی عێراق پارەکە دێتە بانکی کوردستان.

ئاشکراشی کرد، کە حکومەتی عێراق تاکو ئێستا نە ھاوکارییەکەی وەزارەتی پێشمەرگەی ناردووە، ‌ئەو بڕە پارەی کە پێویستە وەکو مووچە بۆ ھێزی پێشمەرگەی بنێرێت، نەیناردووە.

سەرچاوە/basnews





ئەم هەواڵە 19708جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad