English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە كه‌سێك گیانی لەدەستدا
2018-06-10 [08:11 AM]

ZNA-هەولێر


بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە لە سەر ڕێگای نێوان کەلار و ناحیەی کوڵەجۆ کەسێک گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە ١٠-٦-٢٠١٨ لەسەر ڕێگای کەلار- ناحیەی کوڵەجۆ و نزیک گوندی باناسیاو، ڕووداوێکی ھاتووچۆ لەنێوان بارھەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری  پیکاب ڕوویداوە و لە ئەنجامدا شۆفێری پیکابەکە بەناوی فایف عەبدوڵڵا محەمەد گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، ناوبراو لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٧ و دانیشتووی کەلار بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەمەبەستی پشکنین تەرمی شۆفێری پیکابەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و شۆفێری بارھەڵگرەکەش لەبنکەی پۆلیسی کۆکز دەست بەسەرکراوە.

 

 

 





ئەم هەواڵە 3577جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad