English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئومێد خۆشناو : هه‌وڵی سووتاندنی ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ هه‌وڵێـكی نه‌زۆك و مایه‌ پووچه‌
2018-06-10 [08:31 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایدەگەێنێ،شەشی حوزەیران بەشێکە لە پلانی ١٦ی ئۆکتۆبەرییەکان ودرێژکەرەوەی ئەو نەفەسەیە کەکاتێک ھێرش بۆ سەر کوردستان کرا.

ئومێد خۆشناو،سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: ڕووداوی خیانەتکاری ١٦ی ئۆکتۆبەر ھێندە گەورەو شەرم ھێن وناپاکییە، تا ژین و ژیانی کورد مابێ،برینەکانی ئازاربەخشن.

ھەروەھا نووسیویەتی: ئەوەی ئێستاش دەگوزەرێ، بایەکە لەھەمان ئەشکەوتی خیانەتکارییەوە دێ و ھەمان ڕێ و ڕێبازی خیانەتکارییە.

دەشڵێت: شەشی حوزەیران بەشێکە لە پلانی ١٦ی ئۆکتۆبەرییەکان و،درێژکەرەوەی ئەو نەفەسەیە کە،کاتێک ھێرش بۆ سەر کوردستان کرا،لەجیاتی بەرزکردنەوەی مۆڕاڵی خەڵک و پێشمەرگە،چاو لەکورسییەکانی دەسەڵات،پێشنیاری ھەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ولەنێوبردنی قەوارەی سیاسی کوردستان یان بردە بەغدا.

جەختیشدەکاتەوە کە ئێستاش ھیچ جیاوازیەک نییە لەنێوان خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر و ھەوڵەکانی گۆڕان و ھاوئاوازەکانی بەدەرکردنی بریاری پەڕلەمانی عێراق بۆ فەوتاندنی دەنگی پێشمەرگە.

ھەروەھا خۆشناو دەڵێت: ھەوڵی کپکردن و سووتانی دەنگی پێشمەرگە مێرخاسەکانی وڵات، ھەوڵێـکی نەزۆک و مایە پووچەو ئەنجامدەرانی بێ ئاکام ھیچ بەدەست لێی دەردەچن،تاکە شتێک بۆیان دەمێنێتەوە ئەوەیە،لەنێو دێڕو لاپەڕەکانی مێژوو،دەبنە دەستەبرای ئۆکتۆبەرییەکانی خیانەت





ئەم هەواڵە 4291جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad