English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنگێلا مێرکل:ستایشى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى كوردستان ده‌كات
2018-06-10 [08:30 AM]

ZNA-هەولێر


ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئه‌ڵمانیا له‌ په‌راوێزی لوتكه‌ی گرووپی G7 له‌ كه‌نه‌دا سه‌ره‌رای ده‌ربڕينى هاوخه‌می خۆى بۆ خانه‌واده‌ی  ئه‌و کچه‌ ئه‌ڵمانييه‌ى كه‌له‌سه‌ر ده‌ستى په‌نابه‌رێكى كورد له‌ ئه‌ڵمانيا  کوژراوه،‌ ستایشی رۆڵى هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی کوردستان کرد و گوتى، ئه‌مه‌ نیشانه‌ی کارێکی باش و  هاوبه‌شه‌‌،پێویسته‌ له‌سه‌رمان سزای تاوانباره‌كه‌ش بده‌ین، چونكه‌ ناتوانین پێكه‌وه‌ بژین ئه‌گه‌ر پابه‌ندی یاساكانمان نه‌بن.

 وه‌زیری ناوخوی ئه‌ڵمانیا هۆرست زێهوڤه‌ر به‌ هه‌مان شێوه‌ سوپاسی هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کرد بۆ ده‌ستگیركردنى  تاوانبار وتى: "خۆشحاڵم كه‌ ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیاوه‌ داواكرابوو گه‌ڕێنرایه‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا، ئێستا ده‌توانیین لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كێشه‌كه‌ بكه‌ین، بۆ خێزانی قوربانییه‌كه‌ ئه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشییكردنێكی ساده‌ی ئێمه‌یه‌ بۆیان، من له‌م كاته‌ ناخۆشه‌دا دڵم له‌گه‌ڵیاندایه‌، به‌ڵام بۆ ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگا گرنگ ئه‌وه‌یه‌ تاوانه‌كان ئاشكرا بكرێن و تۆمه‌تبار و تاوانباره‌كان راده‌ستی دادگا بكرێن.

عه‌لی به‌شار، ئه‌و گه‌نجه‌ كورده‌ی به‌ كوشتنی كچێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵانی ئه‌ڵمانی تۆمه‌تباركرابوو و پاش "ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ری و كوشتنی" رایكردبووه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ ده‌ستگیركراوی شه‌وی 9/6/2018 گه‌یێنرایه‌وه‌ ئه‌ڵمانیا.
له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌‌یاند: "ئه‌و گه‌نجه‌ ته‌مه‌ن 20 ساڵانه‌ی تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتن و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر كچێكی ئه‌ڵمانی ده‌سگیركرا".
لیوا تاریق ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای دهۆک، لەبارەی دەستگیرکردنی عەلی بەشار رايگەیاند، له‌سه‌ر ئەو کچە ئەڵمانییەی بە دەستی پەنابەرێكی کوردی باشووری كوردستان کوژرابوو، حکوومەتی ئەڵمانیا بەفەرمی پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە کردبوو بۆ ئەوەی تاوانبارەكە دەستگیربكەن.
ليوا تاريق وتيشى: " ئه‌و تاوانباره‌ له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شارۆچكه‌ی زاخۆ ده‌ستگیركراوه‌ و له‌ به‌رده‌م دادوه‌ریش دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌‌، كه‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی رووی له‌ ئه‌ڵمانیا كردبوو و پێشتریش نێشته‌جێی زاخۆ بووه"‌.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیش گوتوویه‌تی، ته‌رمی سوزانا فێڵدمان كه‌ كچێكی یه‌هوودییه‌ له‌ نێوان شاری ماینتسی نزیكی فرانكفۆرت دۆزیوه‌ته‌وه‌، له‌ ناوچه‌یه‌كی دارستانی فیزبادن كه‌ له‌ ناوه‌ندێكی په‌نابه‌رانه‌وه‌ نزیكه‌، سوزانا بووه‌ته‌ قوربانی ده‌ستدرێژی سێكسی و توندوتیژی و هێرشێكی توند له‌لایه‌ن تاوانباره‌كه‌وه‌ تا خنكاندوویه‌تی.

هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌هوودییه‌كانی ئه‌ڵمانیا داوایانكردبوو په‌له‌ بكه‌ن له‌ زانینی هۆكاره‌كانی كوشتنی ئه‌و كچه‌ و پاڵنه‌ره‌كانی پشت تاوانه‌كه‌، به‌ڵام پۆلیسی ئه‌ڵمانی به‌دووری ده‌زانێت كوشتنی سوزانا به‌هۆی ئایینه‌كه‌یه‌وه‌ بێت و ده‌ڵێت: "هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌ بیسه‌لمێنێ كه‌ ئایینه‌كه‌ی هۆكاری كوشتنی بووه‌".
هه‌وڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان زۆرێك له‌ ئه‌ڵمانه‌كانیشی دڵخۆش كردووه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی بێلد نوسیوویه‌تی: "له‌سه‌ر حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا پێویسته‌ سوپاسی كورده‌كان بكات به‌هۆی ئه‌و هاوكارییه‌ی ده‌زگا فه‌رمییه‌كانیان كردوویانه‌ و سه‌لماندوویانه‌ كه‌ خێران و كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش ده‌كه‌ن. ئه‌وان هاوڕێی راسته‌قینه‌ی ئه‌ڵمانیان له‌و ناوچه‌ی ئاژاوه‌ باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه‌".
پاوڵ رۆنتسهایمه‌ر له‌ رۆژنامه‌ی بێلدا دا نوسیوویه‌تی "پێویسته‌ سوپاسی یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بكرێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه‌ ئه‌و تۆمه‌تباره‌ به‌ ئازادیی له‌ چیاكان ده‌سوڕایه‌وه‌".





ئەم هەواڵە 6901جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad