English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێگری سەرۆکی حکومەتی ئەرمینیا : ھاوکاری و ئاسانکاری تەواو دەکەین بۆ قوتابیان و گەنجانی کوردستان
2018-06-10 [08:57 AM]

ZNA-هەولێر


لەمیانی گەشتێکی فەرمی فەلاح حەسەن جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھانی کەھاوکات لاوێکی کوردستانی باشوورە لەسەر پشکی یەکێتی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لەلایەن بەڕێز ڤاچی گابرلیان جێگری سەرۆکی حکومەتی ئەرمینیا پێشوازیکرا و باس لەپەرپێدانی لاوانی سیاسی جیھان و گەلی کوردستان کرایەوە ، فەلاح حەسەن لەتەوەرێکی تردا باسی لە بوونی کۆمەڵێک قوتابیان و خوێنکارانی کوردستان کرد لەئەرمینیا و داوای لەحکومەتی ئەرمینیا کرد زیاتر دەرگاکانیان بکەنەوە بەرووی قوتابیان و خوێندکارانی کوردستان و ئاسانکاریان بۆ بکرێت ، بەتایبەتی لەبوارەکانی پزیشکی و زانستیدا.

 

لای خۆیەوە جێگری سەرۆکی حکومەتی ئەرمینیا ئامادەبوونی خۆی دەربری بۆ پەرپێدان بەدۆستایەتی لەگەڵ گەلی کوردستان و ئاسانکاری بۆ قوتابیانی ھەرێمی کوردستان، وەسوپاسی ئەم گەنجە کوردەو شاندی یاوەری کرد کە بەسەردان لە یەریڤانن.

شایەنی باسە فەلاح حەسەن بۆ سەرپەرشتیکردنی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی لاوانی سیاسی جیھان لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیایە.





ئەم هەواڵە 3391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad