English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەسرۆ گۆران : سێ لایەنی کوردی داوایان لە بەغدا کردووە دەنگدانی تایبەت لە ھەرێمی کوردستان ھەلبوەشێتەوە
2018-06-10 [09:15 AM]

ZNA- ھەولێر


رەتکردنەوەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان سەرەتای ناکۆکیەکی دیکەی قووڵی نێوان پارتی و یەکێتییە لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، چونکە پارتی و یەکێتی زۆر بە ئاشکرا دەڵێن، ئەوەی وایکرد پەرلەمانی عێراق ئەو بڕیارە بدات، بەرهەم ساڵح، گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بوون. 

رۆژی چوارشەممەی رابردوو، پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێکدا ژمارەیەک بڕیاری لەبارەی هەڵبژاردنی 12ی ئایار دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بوو بە تەنیا لە هەرێمی کوردستان. لەو دانیشتنەدا جگە لە فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی، هەر چوار لایەنی کوردستانی: گۆڕان، هاوپەیمانی، یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی بەشداربوون و دەنگیان بە بڕیارەکان دا. 

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت "لایەنە عێراقییەکان هەر بیریشیان لەلای ئەوە نەبووە کە دەنگدانی کوردستان هەڵبوەشێننەوە، بەڵام سێ لایەن: ئەوانیش گۆڕان، کۆمەڵ و هاوپەیمانی د. بەرهەم ساڵح فشاریان خستووەتە سەر پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێننەوە". 

وەک بەرپرسەکەی پارتی دەڵێت، ئەو سێ لایەنە لەبەرامبەر بەشداریکردنیان لە دانیشنەکەی پەرلەمان و تەواوکردنی رێژەی یاسایی دانیشنەکە، داوایانکردووە دەنگدانی تایبەتی هەرێمی کوردستان رەتبکرێتەوە.  





ئەم هەواڵە 4837جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad