English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوە و ئاوارەکانی پەسندکرد
2018-06-10 [09:26 AM]

ZNA-هەولێر


ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان و ھەروەھا ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی دەنگدانی دەرەوە و ئاوارەکانی پەسندکرد. 

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت: "راسپاردە و ئەنجامەکانی لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن بۆ دووبارە ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی ھەڵبژاردن بەڕێژەیەک کەمتر نەبێت لە ٥% لە سەرجەم ناوەندەکانی دەنگدان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق پەسندکرا".

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی دەنگی ئاوارەکان و دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات رایدەگەیێنێت: "لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن تێبینیکردووە لە دەنگدانی دەرەوەو ئاوارەکان پێشێلکاریی و ساختەکاری زۆر روون ئەنجامدراون بۆیە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی دەرەوە و ئاوارەکان ھەڵوەشێندرانەوە".

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ھەروەھا رایگەیاند: "دەزگاکانی ھەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و دامەزراوە تایبەتەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ساختەکارەکان دەستگیردەکەن و رووبەڕووی دادگایان دەکەنەوە".

ھەروەھا داوا لە داواکاری گشتیی کراوە ، سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆمار بکات کە لە ئەنجامەکانی راپۆرتەکەدا ناویان ھاتووە.





ئەم هەواڵە 1912جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad