English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشکێک : کەی پێویستە نەشتەرگەری لەوزەتێن بکرێت و چ شێوازێکی باشترینە
2018-06-10 [09:34 AM]

هەولێر ـ ZNA


هەرچەندە نەشتەرگەری لەوزەتێن زۆر باوە بەڵام زۆر جاریش ئەنجام دەدرێت کە پێویست نیە یان ئەوەندە زۆر نیە کە پێویست بە نەشتەرگەری بکات.

دکتۆر صلاح عبدالواحد سلێمان پسپۆڕی نەشتەرگەری قووڕگ و لووت و گوێ:_ بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس باس لە چۆنیەتی نەشتەرگەری لەوزەتێنی کردو وەهەوەها بە چ شێوازێک باشترینە کە ئەنجامبدرێ .

یەکەم :- ئەگەر هەوکردنی لەوزەتێن زۆر دووبارە بوویەوە: ـ

منداڵ لە تەمەنی سێ ساڵیەوە ئەگەر ئەم خاڵانەی تێدا بێت، پێویستە نەشتەرگەری لەوزەتێنی بۆ بکرێت:

١. نیشانەکانی هەوکردنی لەوزەتێنی هەبێت بە لایەنی کەم بۆ ماوەی ساڵێك.

٢. ئازارەکە بە هۆی هەوکردنی لەوزەتێنەوە بێت.

٣. ساڵێ پێنج جار یان زیاترتووشی هەوکردنی لەوزەتێن بێت.

٤. هەوکردنەکە تووند بێت.

دووەم :- ئەگەر هەوکردنی لەوزەتێن بوو بە خوراج ( کێم و جەراحەت لە دەوروبەری لەوزەتێن کۆبوویەوە )
ئەگەر نەخۆش زۆر تووشی هەوکردنی لەوزەتێن بوو دوایی تووشی ئەو خراجە بوو یان ئەو خوراجە دووبارە بوویەوە، ئەوا لەوزەتێنەکە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە.

سێ یەم: - ئەگەر هاتوو لەوزەتێنەکە گەورەبوو بووە هۆکاری پرخە پرخێکی تووند یان خنکانی شەوانە.

چوارەم:- کاتێك لەوزەتێن گوومانی شێرپەنجەی لێ دەکرێت .

پێنجەم:- کاتێك لەوزەتێن تووشی شێرپەنجە دەبێت ( لەو کەسانەی تەمەنیان لە سەروو ٤٥ ساڵیەوە و جگەرە دەکێشن و مەی دەخۆنەوە ) .

شەشەم: ئەگەر بووە هۆی ناخۆشی بۆنی دەم.

وە هەوەها دکتۆر سەڵاح گوتیشی :- باشترین شێوازی نەشتەرگەری چیە:-

نەشتەرگەری لەوزەتێن بە زۆر شێواز دەکرێت، باشترین و مۆدێرن ترینیان شێوازی بایپۆلارە کە ئەم باشیانەی هەیە، جیای دەکاتەوە لەگەڵ شێوازی ئاسایی.

١. خوێن بەربوون زۆر کەمترە لە کاتی نەشتەرگەری، نزیکە لە سفر.

٢. ڕشانەوە دوی نەشتەرگەری بە هۆی قووتداننی خوێن زۆر دەگمەنە، چونکە هیچ خوێن بەربوونێك نابێت لە کاتی نەشتەرگەری.

٣. هەناسە تەنگی و خنکان دوای نەشتەرگەری زۆر دەگمەنە چونکە هیچ خوێن بەربوونێك نابێت لە کاتی نەشتەرگەری.

٤. کاتی نەشتەرگەریەکە کەمە، هەر چەند کاتی نەشتەگەری کەم بێت، زیانی لاوەکی کەم دەبێت، ئەوە یاسایە.

٥. ئەگەری ئیلتیهاب لە دوای نەشتەرگەری کەمترە، لەبەر ئەوەی کەل و پەلی نەشتەگەری زۆر کەم تێدا بەکاردێت.

٦. بە بەراوورد بە هەندێ لە شێوازەکان نرخەکەشی هەرزانە.





ئەم هەواڵە 826جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad