English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی دەكات
2018-06-10 [12:09 PM]

ZNA-هەولێر


ڕۆژی یەكشەممە 10ـی 6ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە پڕۆفیسۆر سوڵتان ئەبو عرابی ئەلعدوان  ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی كرد.

لە دیدارەكەدا  ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ڕەخساندنی دیدارەكە و وێڕای ئاماژەدان بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە شەڕی تیرۆر و سەقامگیری و هاوكێشەكانی ناوچەكە، پیرۆزبایی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانیشی لە سەرۆك بارزانی كرد لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی لە درێژەی وتەكانیدا پێزانینی بۆ ڕۆڵ و پێگەی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان هەبوو كە لە گەشەی بەردەوامدان و ستانداردەكانی نێودەوڵەتیی خوێندنیان بە باشی بەدەست هێناوە.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی كرد و دەستخۆشیی لە ڕۆڵی ئەو ئەمیندارێتییە كرد لە چالاكی و كارەكانیاندا و پشتیوانیی خۆیشی بۆ هەموو جۆرە پەیوەندی و هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان زانكۆكانی كوردستان و زانكۆكانی عەرەبی نیشان دا.

بارودۆخی سیاسیی و دوا گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و عێراق تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو.





ئەم هەواڵە 3592جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad